
دیمەنی یەکێک لە بۆرسەکانی ئاسیا، وێنە: REUTERS/Aly Song
SNN
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاند: بەهۆی پەتای کۆرۆنا و لێکەوتەکانیەوە، ئابووری جیهان زیاتر لەوەی کە خەمڵێندرابوو پاشەکشە دەکات.
بە گوێرەی راپۆرتێکی سندوقی دراوی نێودەوڵەتی کە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، بە گوێرەی خەمڵاندنێک ئابووری جیهان بە رێژەی 4.9% پاشەکشە دەکات.
سندوقی دراوی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە: بە گوێرەی ئەو ئامار و زانیارییانەی کە تازە بەدەستیان گەیشتووە، زیانەکانی پەتای کۆرۆنا لەسەر ئابووری جیهان لە ئەمساڵ و ساڵێکی دیکەشدا زیاترن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو: پێشبینی دەکرێت ساڵی داهاتوو ئابووری جیهان بە خاوی دەست بە بوژاندنەوە بکات بە جۆرێک تێکڕا گەشەی ئابووری لە جیهاندا بگاتە 5.4%.
لە راپۆرتەکەدا قەبارەی ئەو زیانانە بە پێی وڵاتان دیاریکراوە و ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکای لاتین لە نێو ئەو وڵاتانەدان کە زیانێکی ئابووری زۆریان پێدەکەوێت.
ئەمە لەکاتێکدایە لە راپۆرتی پێشتری سندوقی دراوی نێودەوڵەتیدا بڵاوکرابووەوە، پێشبینی دەکرێت ئابووری جیهان بە رێژەی 3% پاشەکشە بکات و گەشەی ئابووریش ساڵی داهاتوو بگاتە 5.8% بەڵام بە تێپەڕبوونی کات و دەرکەوتنی کاریگەرییەکانی کۆرۆنا لەسەر جیهان ئەو پێشبینییانە رەتکرانەوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئینفۆگرافی: کێبڕکێی پێڵاوی زێڕینی ئەوروپا
2020-06-02
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17