
بە پێی زانیارییەکانی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی،یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ژماره‌یەك سیناریۆی داناوه كه نه‌خشه رێگای یانه‌ی شاهانه‌یه له بازاری گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له سایه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ی ئێستا كه تۆپی پێی جیهان تێیدا بەهۆی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا گوزه‌ر ده‌كات .
خافێر تیباس سه‌رۆكی رابیته‌ی خولی ئیسپانی به یه‌كێك له‌و كه‌سانه ئه‌ژمار ده‌كرێت كه باش ده‌زانن و چۆن ره‌نگه ئه‌و قه‌یرانه ته‌ندروستیه كه جیهان تێیدا تێپه‌ڕ ده‌بێت كاریگه‌ری هه‌بێت له سه‌ر خه‌زێنه‌ی یانه‌كانی تۆپی پێ و پێده‌چێت كاته دژواره‌كان هێشتا نه‌هاتبن ، به‌ڵام نمره‌ی ئه‌سته‌می پشت ده‌بەستێت له سه‌ر رێژه‌ی سه‌دی داهاتی هه‌موو یانه‌یه‌ك كه كه‌م ده‌بێته‌وه .
كاره‌كان پێده‌چێت روون بن له ریاڵ مه‌درید ، ئیداره‌ی یانه‌كه وێنه‌ی چه‌ند سیناریۆیه‌كی كێشاوه ، نه‌خشه رێگاکە گوزارشت له‌و گرێبەستانە ده‌كات كه یانه‌كه ئاره‌زوو ده‌كات گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵدا بكات ، تیایدا ژماره‌یه‌ك له هێڵه گشتییه‌كان روون كراونەتهوه ، یه‌كه‌م و گرنگترینیان ، كیلیان مباپی كه به ئامانجی گه‌وره‌ی هاوینی 2021 داده‌نرێت بۆ یانەی ریاڵ مەدرید ، دووه‌م ده‌بێت پوڵ بۆگبا په‌لكێش بكرێت له سه‌ر خواستی زینه‌دین زیدان كه هێزی زیاتری ده‌وێت بۆ هێڵی ناوه‌ڕاست ، دواتر ئه‌گه‌ر په‌لكێشكردنی ئه‌و فه‌ره‌نسییه فه‌راهه‌م نه‌بێت ، ئه‌وا یانه‌كه ده‌ڕوانێته ئیدوارد كاماڤینگا ئه‌ستێره‌ی لاوی یانه‌ی رین ، له كۆتاییدا و به هۆی لۆكا یۆڤیچ پرسیاری زۆر ده‌وروژێنرێت و سه‌رەڕای پلاندانان بۆ پێدانی ده‌رفه‌تی دووه‌م به‌و سڕبییە و بۆ پاڵپشتیكردنی هێرشردن ئامانجی یه‌كه‌م ئیرلینگ هالاندی نه‌رویجی ده‌مێنێته‌وه .
به‌ڵام ریاڵ مه‌درید به راستی ده‌بێت چی بكات، له نوسینگه‌كانی دڵه‌ڕاوكێی گهورهدایە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی ئەگەری ئەوە هەیە نهگەڕێتەوە بۆ یارییه‌كان جارێكی تر له‌م وه‌رزدا ، بۆیه یانه‌كه چه‌ند سیناریۆیه‌كی داناوه .
سیناریۆی یه‌كه‌م:
له‌م سیناریۆیه‌دا ، پیشهسازییكردن له دۆخی مایه‌پوچبوونی هونه‌ری ده‌بێت ، چونكه نزیكه‌ی 800 ملیۆن یۆرۆ ناچێته خه‌زێنه‌كانی یانه‌كه‌وه ، له ناو ریاڵ مه‌درید دووپاتكردنه‌وه هه‌یه كه هاوینی داهاتوو هیچ گرێبەستێکی گه‌وره به خۆوه نابینێت له هیچ خولێك و یانه‌كه ركابه‌ری ده‌كه‌ن له پێناو گرێبەستێک یان به زۆری دوو گرێبەست و له خۆشبه‌ختی ریاڵ مه‌درید یانه‌كه 11یاریزانی ده‌گه‌رێنێته‌وه کە بە خواستن بە یانەکانی تری داوە .
سیاسه‌تی به گهرخستنی یاریزانانی لاو به نرخی گونجاو ، له خراپترین سیناریۆی ئه‌گه‌ری كراودا ، باڵاده‌ستی ده‌به‌خشێته ریاڵ مه‌درید به سه‌ر یانه‌كانی تر كه ناتوانن ریزه‌كانیان به‌هێز بکەن و ” ئاس ” پێشتر ئاماژی بۆ ئه‌وه كردبوو كه یانه‌ی شاهانه بیر له گێڕانه‌وه‌ی ئه‌شره‌ف حه‌كیمی و مارتن ئۆدیگارد و دانی سیبایۆس و کوبۆ ده‌كاته‌وه ، به تایبه‌تی به‌های داراییان به‌ربه‌ستی 150 ملیۆن یۆرۆ تێده‌په‌ڕێنێت .
سیناریۆی دووه‌م:
ئه‌م گریمانه‌یه له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی وه‌رز دێت و ریاڵ مه‌درید پاره‌ی دهستدەكهوێت له پاره‌ی مافی په‌خشی ته‌له‌ڤزیۆنی و سپۆنسه‌ره‌كان ، سەرەڕای ئه‌وه‌ی پاره‌ی پلیتی بینینی یارییەکان به‌رده‌ست نابێت ، به‌ڵام ده‌بێتە مایه‌ی رزگاربوون، چونكه یاریزانان هه‌ن ده‌توانرێت له بازاڕی گواستنه‌وه بفرۆشرێن بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ هێرشبه‌ری داواكراو یاخود یاریزانێكی به‌هێزی ناوه‌ڕاست وه‌ك ئه‌وه‌ی زیدان ده‌یەوێت.
یانه‌ی شاهانه هه‌وڵ ده‌دات پاره به‌ده‌ستبێنێت له رێگەی فرۆشتنی یاریزانانی وه‌كو ماریانۆ دیاز، جەیمس رۆدریگێز و گاریس بەیڵ ، دواتر نوێكردنه‌وه‌ی گرێبەستی ئەو یاریزانانەی بە خواستن بە یانەکانی تری داوە ، یان فرۆشتنی ریگیلۆن یان ئه‌شره‌ف حه‌كیمی و هه‌روه‌ها رزگاربوون له لۆكا یۆڤیچ ، ئەگه‌ر یانه‌یه‌ك به ئۆفه‌رێك هاته پێشه‌وه بڕه‌كه‌ی 60 ملیۆن یۆرۆ بێت ئەوا دەستبەرداری ببێت .
ئه‌م گریمانه‌یه ده‌ڵێت كه ریاڵ مه‌درید له‌م دۆخه‌دا به‌رووی دوو ئامانج له ئامانجه‌كانی ده‌جوڵێت ، كه تیایدا ئیرلینگ هالاند لایه‌نێكی گرنگ ده‌بێت، له ته‌نیشت كاماڤینگا یان پۆگبا .
سیناریۆی سێیەم:
ئه‌م سیناریۆیه به خه‌ون ئەژمار ده‌كرێت ، كهدۆزینهوهی پێكوته‌یه‌ك له خۆده‌گرێت له ماوه‌یه‌كی پێوانه‌یی رێده‌دات به گه‌ڕانه‌وه‌ی تۆپی پێ به هه‌موو توانایه‌كیه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ شێوەی ئاسایی خۆی ، به‌ڵام پێناچێت ئه‌م سیناریۆیه تا ئێستا نزیك بێت له جێبه‌جێبوون .
سەرەڕای ئه‌وه ، یه‌كه‌مین دوو سیناریۆ كه هه‌میشه گرێدراون به ئامانجه گه‌وره‌كه كه خۆی له توانای گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ مباپی له 2021 ده‌بینێته‌وه و له پێناویدا ره‌نگه قوربانی به هه‌موو شتێك بكرێت له پێناو په‌لكێشكردنی ئه‌و لاوه فه‌ره‌نسییه به‌رده‌ست بێت .
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئینفۆگرافی: رۆناڵدۆ لە دوای تەمەنی 30 ساڵی
2020-10-10 -
شوانێك فێڵ له ئاسایش ده‌كات
2020-05-19
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17