سەرەڕاى دابەشکردنى مووچەکانیان کارمەندانى هاتووچۆ بەردەوامن لە بایکۆت

0
759

SNN-هەوراز ئەحمەد

ئەمڕۆ سێشەممە وادەى دابەشکردنى مووچەى وەزارەتى ناوخۆیە، بەڵام کارمەندانى هاتووچۆ بەردەوامن لە بایکۆتکردن و هەڕەشەى هەڵوێستى توندتر دەکەن.

وەهاب مەجید، یەکێکە لە کارمەندانى هاتووچۆ لە بارەى دەستپێکردنەوەى دەوام و شکاندنى بایکۆتەوە بە SNNی راگەیاند: “ئێمە بۆ ئەوە بایکۆتمان کرد تاوەکو شایستە داراییەکانمان بۆ بگەڕێنرێتەوە بەڵام حکومەت لەبرى جێبەجێ کردنى داواکاریەکانمان هەڵساوە بە بڕینى مووچەکانمان و هیچ ناوێکیشى لەو لێبڕینە نەناوە”.

وتیشى: “ئێمەى کارمەندانى مانگرتوو هەڵوێستمان ناگۆڕین و بایکۆت ناشکێنین و رۆژى یەکشەممە لە بەردەم بەڕێوبەرایەتى هاتووچۆى سلێمانى گەورەترین گردبوونەوەى ناڕەزایەتى ئەنجام دەدەین و رێگا نادەین هیچ هاووڵاتیەک بڕواتە ناو بەڕێوبەرایەتیەکەوە”.

هاوکات روونیکردوە: “تاوەکو مووچە پاشەکەوتکراوەکان و مووچەى تەواومان پێ نەدرێت بایکۆت ناشکێنین و ناگەڕێینەوە سەر کار”.

کارمەندانى هاتووچۆ لە سلێمانى زیاتر لە دوو هەفتەیە بەهۆى دابەش نەکردنى مووچە و خراپى بارى داراییان بایکۆتى دەوامیان کردوە

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this