قوباد تاڵەبانی زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتان دەستپێکردووە

0
136

SNN

وتەبێژی جێگری‌ سەرۆکی‌ حکومەتی‌ هەرێم رایگەیاند: قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی وڵاتان سەبارەت بە دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەستپێکردووە.

سەمیر هەورامی رایگەیاندووە: “لە دوای گەڕانەوەی شاندی دانوستانکاری هەرێم لە بەغدا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حکومەت، زنجیرەیەك دیدار و كۆبوونەوەی دیپلۆماسی لەگەڵ باڵیۆز و كونسوڵ و نوێنەرایەتی وڵاتانی بیانی بەتایبەت یەکێتی ئەوروپا و ئەمریکا دەستپێكردوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد: “ئامانج لە دیدار و کۆبوونەوەکان روونكردنەوەی دۆخی دانوستانەکان و هەڵوێستی هەرێمە لەسەر چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا، بەتایبەت پرسی شایستە داراییەكانی ھە‌رێم و بەردەوامی گفتوگۆکانی حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵ”.

دانوستانەکانی شاندی باڵای هەرێم لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە کێشە هەڵپەسێردراوەکان بەردەوامە، لە ماوەی رابردووشدا حکومەتی هەرێم راپۆرتێکی نەوتی رەوانەی بەغدا کردووە و چۆنیەتی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی تێدا روونکراوەتەوە، هەروەها لە راپۆرتێکی دیکەدا داتای تەواوی مووچەخۆرانی هەرێم خراوەتەڕوو، لیژنەی نەوتی و دارایی بەغداش بە وردی پێداچوونەوە بەو دوو راپۆرتەدا دەکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this