
تووشبوویه‌كى كۆرۆنا له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د / SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق ئامارى 24 كاتژمێرى رابردووى تووشبوون به كۆرۆناى بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند: هه‌زار و 958 حاڵه‌تى نوێى تووشبوون تۆماركراون، هه‌زار و 785 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و 104 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه كۆچى دواییان كردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئاشكرایكردووه، “له ماوه‌ى شه‌و و رۆژى رابردوودا له كۆى 12 هه‌زار و 425 پشكنین كه ئه‌نجامدراون ده‌ركه‌وتووه، هه‌زار و 958 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون”.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا له‌باره‌ى كه‌یسه‌كانى چاكبوونه‌وه و مردنه‌وه ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، “ئه‌مڕۆ هه‌زار و 786 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه و له به‌رامبه‌ردا 104 تووشبوو گیانیان له‌ده‌ستداوه به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه”.
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستيى عێراق له سه‌ره‌تاى بڵاوبووهتهوهى ڤایرۆسى كۆرۆنا تا ئێستا 49 هه‌زار و 109 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، 24 هه‌زار و 760 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، له ئێستادا 22 هه‌زار و 406 تووشبوو له‌ژێر چاره‌سه‌ردان و 293 تووشبوو له‌ژێر چاودێرى چڕدان، هاوكات هه‌زار و 943 تووشبوو كۆچى دواییان كردووه.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
-
لەسەر مەریخ ئۆکسجین دروستدەکرێت
2021-04-22 -
وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە
2021-04-22
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
گرێبەستی هێڵی ئاسنین لە هەرێم واژووکرا
2021-03-02 -
کاماڤینگا ریاڵ مەدرید بێهیوا دەکات
2020-08-22
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17