بەهۆی بانگەشەکردن بۆ نەبوونی کۆرۆنا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ شاسوار عەبدولواحید دەرچوو

0
1068

SNN-هەوراز ئەحمەد

وتەبێژى داواکارى گشتى هەرێم رایدەگەنێت: “شاسوار عەبدولواحید بانگەشەى بۆ ئەوە کردوە پەتاى کۆرۆنا بوونى نیە بۆیە داواکارى گشتى لە پێناو پاراستنى تەندروستى هاووڵاتیان فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرکردوە بەپێى مادەى 2ى خراپ بەکار هێنانى ئامێرە پەیوەندیەکان و سزاکەشى لە نێوان 6 مانگ بۆ 5 ساڵدایە”.

پشتیوان سمکۆ، وتەبێژى داواکارى گشتى هەرێم بە SNNی راگەیاند: “بە هۆى ئەوەى شاسوار عەبدولواحید بانگەشەى بۆ نەبوونى کۆرۆنا کردوە، لەسەر داواکارى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى سلێمانى سەرۆکى داواکارى گشتى هەرێم لە بەروارى 2ى حوزەیران فەرمانى دەستگیرکردنى بۆ دەرکردوە و فەرمانەکە ڕەوانەى لایەنى جێبەجێکار کراوە لە وەزارەتى ناوخۆ”.

وتیشى: “هەرکەسێک بانگەشەى نەبوونى کۆرۆنا بکات ئەرکى داواکارى گشتییە بێتە سەر خەت و سکاڵاى لەسەر تۆمار بکات ئەو بابەتە پەیوەندى بە تەندروستى گشتیەوە هەیە و هیچ پەیوەندیەکى بە حزبایەتى و ئۆپۆزسیۆن بوونەوە نیە”.

لە بارەى قەرزەکانى شاسوار عەبدولواحیدەوە وتەبێژى داواکارى گشتى ڕایگەیاند: “ئێمە لە داواکارى گشتى تاوەکو ئێستا هیچ شتێکمان بۆ نەهاتووە لە بارەى قەرزى کۆمپانیاکانەوە و پێم وابێت حکومەت وادەیەک بۆ ئەو کۆمپانیا و خاوەن قەرزانە دادەنێت ئەگەر لەو ماوەیەدا پابەند نەبن بە دانەوەى قەرزەکان ئەوکات داواکارى گشتى دێتە سەر خەت و رێکارى یاساى بەرامبەر دەگیرێتە بەر”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this