پەرلەمانی كوردستان سێ لیژنەی بۆ لێكۆڵینەوە لە ئۆپراسیۆنه‌كانى توركیا پێكهێنا

0
210
كۆنگره‌ى رۆژنامه‌وانى لیژنه‌ى پێشمه‌رگه‌ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان | فۆتۆ: SNN

SNN – مه‌ودا مسته‌فا

پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ لەشكركێشییەكانی توركیا و تۆپبارانەكانی ئێران دەكات، لیژنەكەش لە رۆژی پێنجشەمە دەست بە كارەكانی دەكات لە هەریەكە لە سنووری پارێزگای هەولێر و سلێمانی و دهۆك.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ شاخەوان رەئوف، سەرۆكی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش لە په‌رله‌مانى كوردستان له‌ كۆنگریه‌كى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: “دوێنێ پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا لیژنەیەكی باڵا دروستبكرێت بۆ ئەوەی سەردانی هەموو ناوچەكان بكرێت كە تۆپباران كراوە، بۆ ئەوەی بەدواداچوون بكەین، ئێمەش سێ لیژنەمان لەسەر ئاستی پارێزگاكان: دهۆك و هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە پێكهێناوە تاوەكو بەدواداچوون بكەن، چونكە ئەوە جاری یەكەم نیە توركیا و ئێران تۆپباران و بۆمبارانى ناوچە سنووریيەكان دەكەن و سنوورەكان ده‌به‌زێنن، جگە لەوەش هاووڵاتییان شەهید و بریندار ده‌كرێن”.

وتیشى: “ئێمە دەمانەوێت هۆكارەكانی ئەو دەستدرێژی و پەلامارانە دەستنیشان بكەین، بۆیە بەدواداچوونی ورد دەكەین، چونكە بەپێی یاسا و دەستوور ئەوە شكاندنی شكۆی هەرێمی كوردستانە، دواتر ئەنجامی بەدواداچوونەكان رادەگەیەنین”.

پاشان عوسمان سێدەری، جێگری سەرۆكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە رایگەیاند: ” ئێمە بەدواداچوون بۆ خاڵە سنووریەكان و دیاری كردنی زیان و هۆكارەكان ده‌كه‌ین، دواتر لەڕێگه‌ى راپۆرتێكه‌وه‌ حكومەتی هەرێم و عێراقی لێ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌، لەماوەی چەند رۆژێكیشدا ئەركی خۆمان جێبەجێ دەكەین”.

له‌ كۆنگره‌كه‌دا لە وەڵامی پرسیاری (SNN) لەبارەی ئەوەی لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەی زەمانی توركی و كەناڵی ئيتجهادی عێراقی بڵاویانكردەوە كە حكومەتی هەرێم ئاگادار كراوەتەوە پێشوەختە لە بۆردومانەكان ئێوە هیچ زانیاریتان لایە؟ یان بەدواداچوونتان كردووە؟ عوسمان سێدەری ئاماژەی بەوە كرد: “ئێمە وەكو پەرلەمانی كوردستان و ئەندامانی پەرلەمان ئاگاداری شتێكی لەو بابەتە نین”؟

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this