وهزارهتى پلاندانان لهبارهى وهرگرتنى پاره له هاووڵاتیان بۆ رێگەوبان روونكردنهوه دهدات

رێگەوبان
SNN-ههولێر
بریكارى وهزارهتى پلاندانانى حكومهتى ههرێم رونكردنهوه لهبارهى وهرگرتنى پاره له هاووڵاتیان بۆ بهكارهێنانى رێگاوبان، بڵاودەکاتەوەو تێیدا دەڵێت: مەبەستمان له وهرگرتنى پاره ئەوەبووە كە سەرەڕای ئەو ڕێگاوبانانەی لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە، هەندێک ڕێگای مۆدێرن بە ستانداردی نێودەوڵەتی هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو لە ڕێگەی کەرتی تایبەتەوە دروستبکرێت بێئەوەی خەرجی حكومەت بۆ ئەم بوارەبڕوات، ئەوکات هاووڵاتیان سەرپشك دەبن لە نێوان بەکارهێنانی ڕێگا مۆدێرنەکە یان ئەو ڕێگایانەی کە لەلایەن حکوومەتەوە دروستکراون.
دواى بڵابوونهوهى ههواڵى وهرگرتنى پاره لهلایهن حكومهتهوه له بهرامبهر بهكارهێنانى رێگاوبان له سۆشیال میدیاو چهند دهزگایهكى راگهیاندن، وهزارهتى پلاندانان بۆ SNN رونكردنهوه دهدات.
زاگرۆس فهتاح، بریكارى وهزارهتى پلاندانانى ههرێمى كوردستان به SNN راگهیاند: بهداخهوه لێدوانێکی لهبارهى وهرگرتنى پاره له هاووڵاتیان شێوێندراوە و وا لێکدراوەتەوە کە گوایە حکومەت بە نیازە پارە لە هاووڵاتیان وەربگرێت لە بەرامبەر بەکارهێنانی ڕێگاوبانەكاندا، بهڵام لە ڕاستیدا ستراتیژى حکومەت بەو شێوەیە نییە و لە بنەڕەتدا ئەم کابینەیەی حکومەت ئامانجێتی کە خزمەتگوزاریی زیاتر پێشکەشی هاووڵاتیان بکات و خەرجییە زیادەكان كەمبكاتەوە بۆ بوارێكی دیكەی بەكاربهێنێت كە هاووڵاتیان پێویستیانە، هەر بۆ ئەم ئامانجەشە وەزارەتی پلاندانان راسپێردراوە ستراتیجیەتی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت ئامادە بکات، بۆ ئەوەی كاركردنی كەرتی تایبەت لەبنەڕەتدا لە خزمەتی هاووڵاتیاندا بێت و دواتریش بۆ بوژانەوەی كەرتی تایبەت و كەمكردنەوەی خەرجیەكانی حكومەت هەنگاو بنێیت.
وتیشى: “ئێمه مەبەستمان ئەوە بووە كە سەرەڕای ئەو ڕێگاوبانانەی لەلایەن حکومەتەوە دروستکراوە، هەندێک ڕێگای مۆدێرن بە ستانداردی نێودەوڵەتی هاوشێوەی وڵاتانی پێشکەوتوو لە رێگەی کەرتی تایبەتەوە دروستبکرێت بێئەوەی خەرجی حكومەت بۆ ئەم بوارە بڕوات، ئەو کات هاووڵاتیان سەرپشك دەبن لە نێوان بەکارهێنانی رێگا مۆدێرنەکە یان ئەو رێگایانەی کە لەلایەن حکومەتەوە دروستکراون، بەڵام رێگا مۆدێرنەکە کاتێک کە بەکاردەهێنرێت لەلایەن هاووڵاتیانەوە، هاووڵاتی پێویستە پارەیەكی رەمزی بۆ بەکارهێنانی بدات، كە لەرێگەی رێكەوتن لەگەڵ حكومەت و بەڕەچاوكردنی باروگوزەرانی خەڵك و داهاتی تاكەكەسی هەرێم دیاریدەكرێت”.
بریكارى وهزارهتى پلاندانان ئاماژهى بهوهشكرد: هاوتەریب لەگەڵ ئەمەدا مەبەستی حکومەتە کە ئەو پارەیەی ئێستا لە بەرامبەر ڕێگاوباندا لە هاووڵاتیان وەریدەگیرێت بە میکانیزمی باشترەوە بخرێتەوە خزمەتی ڕێگاوبان و هاووڵاتیان، ئەم میکانیزمەش لەلایەن وڵاتانی پێشکەوتووەوە بەکاردەهێنرێت و وڵات بەمە دەتوانێت ببێتە خاوەنی ڕێگای مۆدێرن.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17