کۆرۆنا و قەیرانی دارایی تەنگ بە فەرمانبەرو کاسبکارانی هەولێر هەڵدەچنێت

0
931

SNN-مەودا مستەفا

ڤایرۆسی كۆرۆنا و كاریگەرییەكانی لەسەر ژیانی هاووڵاتیان تادێت زیاتر دەردەكەوێـت و بەوتەی خاوەنی دووكانێكی زێرینگەر لە شاری هەولێر خێزانی وا هەبوو هاتووە بەشێك لە زێرەكانی فرۆشتووە بۆ ئەوەی بژێووی ژیانی دابین بكات، شارەزایەكەی بواری ئابووریش دەڵێت” ئەم قەیرانە ئەگەر بەردەوام بێت كێشە و رووداوە كۆمەلایەتییەكان زیاتر تەشەنە دەسەنێت و مەترسی و كارەساتی لێدەکەوێتەوە”.

رێدار عەلی خاوەنی زێرنگەر لەشاری هەولێر بە SNNی راگەیاند: رۆژێكیان لەگەڵ كردنەوەی دووكانەكەم، ژن و پیاوێك هاتن، بۆدووكانەكەم و پێیان وتم نرخی زێر بە چەندە ئەو كاتە وتم یەك مسقاڵ زێری عەیار 21 بە 295 هەزار دینار، ژنەكە وتی بەخوا دۆخی ژیانمان زۆر خراپە، بۆیە هاتووین بەشێك لەو زێرانە بفرۆشین كەلە كاتی هاوسەرگیری كڕیومانە، چونكە هەردووكمان فەرمانبەری حكومەتی هەرێمی كوردستانین و خۆشت ئەزانی دۆخی مووچە بەچ شێوەیەكە لە ئێستادا، بە هەرحاڵ 10 مسقاڵ زێریان فرۆشت، بەڵام بەتەمەنم شێوەی ژن و پیاوەكەم بیر ناچێتەوە كە بەچ شێوەیەك هات و ڕۆیشتن.

شاڵاو فەیسەڵ دانیشتووی شاری هەولێرە ، ئەو دەڵێت نازانم چۆن و بەچ شێوەیەك ژیان بگوزەرێنم و پێداویستی رۆژانە بۆ منداڵەكانم پەیدا بكەم، چونكە هاوسەركەم پێشمەرگەو زیاتر لە دوومانگە مووچەی وەرنەگرتووە و هەروەها لە خانووی كرێشداین و خۆشم فەرمانبەرم لە یەكێك لە وەزارەتەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئیتر حکومەتیش باكی بە هیچ نییە و بیر لە دۆخی ژیانی مووچە خۆران ناكاتەوە .

لای خۆشیەوە بیلال سەعید رۆژنامەنووسی ئابووری و شارەزا لە ئابووری هەرێمی كوردستان وتی : “قۆناغەكە بۆ هەرێمی كوردستان بەهۆی كەمبوونەوەی داهاتی نەوت و ناوخۆ مەترسیدارە، هەروەها ئایندەی پەیوەندییەكانی نیوان كوردستان و عیراق ناڕوونە، باشترین بژاردە رێكخستنەوەی پەیوەندی نیوان هەرێم و بەغدا و كاركردن بۆ شەفافكردنی سێكتەری نەوت و رێكخستنەوەی داهاتی ناوخۆ لەگومرگ و باج و دەروازە سنورییەكان و بەرپاككردنی چاكسازی، لەئیستادا ئاماژەكانی قەیران بەڕوونی هەستی پێدەكرێت و ڕۆژ بەڕۆژ مەترسییە ئابوورییەكان و كۆمەڵایەتییەكان دەردەكەون.

دەشڵێت ” بۆ نموونە بەراورد بەساڵی رابردوو رێژەی بێكاری و هەژاری زۆر زیادیكردووە و داهاتی ناوخۆ دابەزینی بەخۆییەوە بینیوە، ئەم قەیرانە ئەگەر بەردەوام بێت كێشە و رووداوە كۆمەلایەتییەكان زیاتر تەشەنە دەسێنن و مەترسی كارەساتی لێدەكرێت چونكە زۆربوونی كوشتن و خۆكوشتن و تەڵاق و شەر و ئاڵۆزی كۆمەلایەتی و زیادبوونی بەكارهینەری تلیاك و ماددە هۆشبەرەكان باشترین نمونەی كۆمەڵگەن”.

بەپێی دواین ئامارە كە لەلایەن رێكخراوێكی كۆمەڵگەی مەدەنی ئەنجامدراوە لە ئێستادا رێژەی بێكار و هەژاری لە هەرێمی كوردستان لە %44 بەر لە هاتنی ڤایرۆسی كۆرۆنا و قەدەغەی هاتووچۆ رێژی بێكاری لە %20 بۆ 22 بووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this