به‌هۆى ڤایرۆسی كۆرۆناوه هاووڵاتیان بۆ وه‌رزشكردن روو لە پارکی ئازادی دەکەن

بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا نه‌بووه رێگر له‌به‌رده‌م حه‌ز و ئامانجى وه‌رزشكاران و هاووڵاتیان، بۆ وه‌رزشكردن و ته‌ندروستییه‌كى باشتر و به‌سه‌ربردنى كاتێكى خۆش، هاووڵاتیان رووده‌كه‌نه پاركه‌كان و مەشق و راهێنانی وه‌رزشی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
لە شاری سلێمانی، هاووڵاتیان روو لە پارکی ئازادی دەکەن و رۆژانە مەشق و راهێنانی تێدا ئەنجام دەدەن.
مامۆستایه‌كى وه‌رزشی ناو پاركه‌كانیش چه‌ند رێنماییه‌كى بۆ هاووڵاتیان هه‌یه و ئاماژه به‌وه ده‌دات: وه‌رزشی ناو پاركه‌كان چه‌ند به سووده ئه‌وه‌نه‌ش مه‌ترسی هه‌یه بۆ ته‌ندروستى هاووڵاتیان، چونكه نابێت له خۆیانه‌وه هه‌ندێ جوڵەی وه‌رزشی هه‌یه بیكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى زه‌ره‌ریان پێده‌گه‌یه‌نێت”.
ئوسامه عه‌لى هاووڵاتیه‌كى شارى سلێمانى له پاركى ئازادى به ده‌م وه‌رزشكردنه‌وه قسه بۆ (SNNsport) ده‌كات و وتی:” به دڵنیاییه‌وه جوڵه و وه‌رزشكردن بۆ خۆى سوودێكى زۆرى بۆ مرۆڤ هه‌یه بۆ بوونى ته‌ندروستییه‌كى باشتر و مانه‌وه‌ى له‌شمان به‌و شێوه‌یه‌ى خۆمان ده‌مانه‌وێت، بۆیه وه‌رزشكردن له پاركه‌كان سوودى زۆر هه‌یه ئه‌وه‌ش بۆ بوونى هه‌وایه‌كى پاك و دووركه‌وتنه‌وه‌مان له هه‌ندێ نه‌خۆشی”.
له‌لاى خۆیه‌وه به‌هه‌شت عومه‌ر كچێكى گه‌نج له كاتى وه‌رزشكردندا ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” وه‌رزشكردن له هه‌ركوێیه‌كدا بێت گرنگى و سودى خۆى هه‌یه، به‌ڵام له پاركه‌كان یان هۆڵ و یاریگاكان باشتره، چونكه به شێوازێكى زانستى ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام به هۆى بڵاو بوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه و زۆر مانه‌وه‌مان له ماڵه‌كاندا ناچاری كردووین روو لە پاركه‌كان بکەین”.
ئاسۆ ساڵح کە پیشەی مامۆستایه، به‌ده‌م لێخوڕینى پایسیكلهكهیهوه ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” تا ئێستا توانیومانه خۆمان بپارێزین له‌م ڤایرۆسه و ئێستاش به‌رده‌وامین به‌پێى رێنماییه‌كان، به‌ڵام به‌هۆى مانه‌وه‌مان له ماڵه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كى زۆر پێمان باشبوو بێینه ناو پاركه‌كان و جوانى سروشتى شاره‌كه‌مان ببینین، بۆیه من ماوه‌ى سێ ساڵه به‌رده‌وامم له وه‌رزشكردن به پایسكیل و سوودێكى زۆری بۆ ته‌ندروستیی هه‌بووه”.
راشیگه‌یاند:”له هه‌مان كاتیش‌دا ته‌مه‌نم نه‌بووەته رێگر له به‌رده‌م وهرزشهكهمدا، بۆیه گه‌وره‌ترین سه‌رمایه بۆ مرۆڤ ته‌نها جۆڵهیه، چونكه ته‌ندروستییه‌كى باش هه‌موو شتێكى باشی به دوادا دێت، به‌ڵام هه‌موو شتێكت هه‌بێت ته‌ندروستت باش نه‌بێت هیچ سوودێكى نییه”.
له لاى خۆیه‌وه سه‌لام تاهیر راهێنه‌ر و مامۆستاى وه‌رزشی ناو پاركه‌كان چه‌ند رێنماییه‌ك ده‌خاته روو له‌سه‌ر ئه‌و وه‌رزشه و دەڵێت:” چه‌ند رێنماییهكم هه‌یه بۆ ئه‌و خوشك و برا ئهزیزانهى كه ده‌چنه پاركه‌كان به جل و به‌رگى وه‌رزشییه‌وه بڕۆن و كالهیان پێبێت و كوالێتى نه‌رم و باشبێت بۆ ئه‌وه‌ى ئازار به پشت و ملى نه‌گه‌یه‌نێت، بۆیه پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ى كه سه‌ره‌تایانه بۆ ئه‌و جۆره وه‌رزشه، ته‌نیا جوڵه‌ى ئاسایی بكه‌ن و خۆیان ماندوو نه‌كه‌ن”.
لە کۆتاییدا وتی:” ئه‌و كه‌سانه‌ى كه نه‌خۆشی درێژخایه‌نیان هه‌یه باشترە له ژێر رێنمایى پزیشكه‌كاندا وه‌رزش بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى تووشی ئازار نه‌بن كه به‌پێى رێنمایى بجوڵێن و رۆشتن بكه‌ن، بۆیه پێویسته به‌پێى تواناى خۆیان بجوڵێن له تواناى خۆیان زیاتر نه‌جوڵێن، له‌به‌رئه‌وه به پێچه‌وانه‌وه زیاد له پێویست بجوڵێن تووشی ئازاى خراپتریان دەکات”.
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لێدوانی کومان لەسەر یاریەکەی فیرنسڤارۆش
2020-12-01
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17