ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە

0
517
لۆگۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-
وتەبێژی رەسمی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت “ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە”.
 
جوتیار عادل دەڵێت: “ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 1/7/2020 كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی و هه‌فتانه‌ی خۆی به‌ سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی حکومەت و ئه‌ندامانی كابینه‌ی نۆیه‌م به‌ رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفرانس ساز ده‌كات”.
وتەبێژی حکومەتی هەرێم لەبارەی تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەوە دەڵێت: “لە کۆبوونەوەکەدا، ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:
• پرۆسه‌ی دانوستانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدراڵ
• هه‌نگاوه‌ كردارییه‌كانی چاكسازی، رێكار و میكانیزمه‌كانی جێبه‌جێكردنی
• پێشنووسی بڕیاری تایبه‌ت به راسپارده‌ی چاكسازی له‌ داهاتی گشتی، په‌ره‌پێدانی هاوبه‌شی له‌ هه‌ردوو كه‌رتی تایبه‌تی و گشتی و سیسته‌می باج
• پرۆگرامی بایۆمه‌تری له‌ هه‌رێمی كوردستان
• پێشنیازه‌كانی لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مان سه‌باره‌ت به یاسای دامه‌زراندنی سندووقی پشتیوانیی دارایی نیشته‌جێبوون، ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و پێشینه‌ی خانووبه‌ره‌ و هاوسه‌رگیری
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this