بڕی 7.7 ملیار دۆلار بۆ سوریا کۆکرایەوە

0
183

SNN-

لایەنە بەخشەرەکانی بەشدار لەو لوتکەیەی یەکێتی ئەوروپا و نەتەوە یەکگرتووەکان سازیان کردووە لەبرۆکسێلی بەلجیکا، رازی بوون بڕی 7.7 ملیار دۆلار وەک یارمەتی مرۆیی بدەنە سوریا.

یانیز لینارچیج کۆمسیاری ئیدارەی قەیرانەکان لە یەکێتی ئەوروپا وتی: “ئەو پارەیەی کۆکراوەتەوە، 7.7 ملیار دۆلارە، کە 5 ملیاری هی لساڵی 2020ە و ئەوی تری بۆ ساڵی 2021ە”.

هاوکات لە کۆنگرەی بەخشەرانی ساڵی 2019شدا حەوت ملیار دۆلار کۆکراوەتەوە بۆ چارەسەری دۆخی ئاوارەکانی سوریا.

یارمەتییە داراییەکە دەدرێتە 12 ملیۆن ئاوارەی سوریی کە پەنایان بردۆتە بەر وڵاتەنی هاوسێی سوریا یاخود لەناو وڵاتەکەی خۆیان ئاوارە بوون.

جۆزێب بۆرێل وەزیری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت: “هەریەک لەوڵاتانی عێراق و تورکیا و لوبنان و ئوردون و میسر ئەرکی ئیدارەدانی ئەو ئاوارانەیان لەئەستۆدایە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this