گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 1/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
1403
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان1/7/2020))

SNN Sport

ئەمڕۆ  چوارشەممە 1/7/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • زۆرترین لێدانی سزا.
  • بەرشەلۆنە 2-2 ئاتلەتیکۆ مەدرید.
  • یانەی بەرشەلۆنە لە لالیگا دووردەکەوێتەوەو 2 خاڵی تری یەکلاکەرەوە دژی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە دەست دەدات، کە لەوانەیە ریاڵ مەدرید لە خیتافی بباتەوەو جیاوازی خاڵەکانی بۆ +4 بەرزبکاتەوە.
  • لە یاریەکە زۆرترین مشومڕ بەهۆی بڕیارەکانی ناوبژیوانەوە روویدا،ئەمەش دوای ئەوەی 3 لێدانی سزای ئەژمارکرد.
  • میسی بە شێوەی پانێنکا توانی گۆڵ بە لێدانی سزا بکات کە گۆڵی ژمارە 700ی بوو.
  • یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لە دوای دەستپێکردنەوەی لالیگا، بەردەوامە لە تۆمارکردنی ئەنجامی باش.
  • ئەشرەف حەکیمی هەنگاوێکی ماوە بۆ پەیوەندیکردن بە یانەی ئینتەرمیلانەوە.
  • یاریزانانی ریاڵ مەدرید نیگەرانن بۆ پێکانی ئیسکۆ.

 

مارکا:

  • یانەی بەرشەلۆنە ئاڵای سپی بەرزدەکاتەوە.
  • روخانێکی تری نوێی یانەی بەرشەلۆنە لە لالیگاو کوڕانی کیکی سیتین لالیگا لە دەست دەدەن ئەگەر سبەی شەو مەدرید لە خیتافی بباتەوە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید لەوانەیە جیاوازی خاڵەکانی لە نێوان خۆی و بەرشەلۆنە بۆ 4 خاڵ زیاد بکات .
  • چوونی ئەشرەف حەکیمی بۆ یانەی ئینتەرمیلان هەنگاوێکی ماوەو تەنیا راگەیاندنی فەرمی ماوە لە نێوان هەردو یانە، کە گرێبەستەکە بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ ئەنجام دەدرێت.

سپۆرت:

  • لالیگا هەڵدێت.
  • زۆرترین لێدانی سزا لە یاریەکەدا دەبێت و بەرشەلۆنەو ئاتلەتیکۆ مەدرید 2-2 یەکسان دەبن و یانە کەتەلۆنیەکە 2 خاڵی تر لە دەست دەدات و لەوانەیە جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ریاڵ مەدرید ببێتە 4 خاڵ.
  • پیانیچ دوای ئەوەی پەیوەندی بە یانەی بەرشەلۆنەوە کرد دەڵێت:” خەونەکەم بە دەستهێنا”.
  • یانەی بەرشەلۆنە نازناوی خولی باسکەی ئیسپانیا لە دوا چرکەکاندا لەدەست دەدات.

ئاس:

 

  • رێگاکە کراوەیە بۆ یانەی ریاڵ مەدرید.
  • ئەگەر یانەی شاهانە لە یانەی خیتافی بباتەوە سبەی، ئەوا جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ بەرشەلۆنە دەبێتە 4 خاڵ، ئەمەش دوای ئەوەی یانە کەتەلۆنیەکە 2-2 لەگەڵ ئاتلەتیکۆ مەدرید یەکسانبوو.
  • یانەی باسکەی باسکۆنیای ئیسپانیا  بە ئەنجامی 69 بە 67   خاڵ لە بەرشەلۆنە دەباتەوە، بەمەش یانە کەتەلۆنیەکە نازناوی باسکەی لالیگا بە سوودی یانەی ئینتەر مۆڤیستار لەدەست دەدات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this