وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماری هەناردە و بەرهەمهێنان و داهاتی حوزەیرانی بڵاوکردەوە

0
215

SNN-

وەزارەتی نەوتی عێراق مانگی رابردوو بەبڕی 2 ملیار و 861 ملیۆن و 140 هەزار دۆلار نەوتی هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کردووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تەمموز ئاماری هەناردە و بەرهەمهێنان و داهاتی مانگی حوزەیرانی رابردووی بڵاوکردەوە کە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی (سۆمۆ) سەرپەرشتیدەکات.
بەپێی ئامارەکە، مانگی رابردوو بایی 2 ملیار و 861 ملیۆن و 140 هەزار دۆلار نەوت هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە کە 84 ملیۆن و 490 هەزار و 194 بەرمیل بووە.
لەبەیاننامەکەی وەزارەتی نەوتی عێراقدا هاتووە “81 ملیۆن و 7 هەزار و 675 بەرمیل لەکێڵگەکانی باشوورەوە هەناردە کراون و لەکێڵگەکانی کەرکوک-یشەوە لەبەندەری جەیهانی تورکیاوە 3 ملیۆن و 482 هەزار و 519 بەرمیل لە مانگێکدا رەوانە کراوە.
رێژەی هەناردەی رۆژانە بەپێی بەیاننامەکە 2 ملیۆن و 816 هەزار بەرمیلە و لەکێڵگەکانی بەسرەوە 2 ملیۆن و 700 هەزار بەرمیل بووە و لەبەندەری جەیهانیشەوە 116 هەزار بەرمیل رۆژانە رەوانە کراوە و نرخی یەک بەرمیل نەوت 33.864 دۆلاری ئەمریکی بووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this