گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ چوارشەممە 1/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیتاڵیا

0
406
مانشێتی رۆژنامە ئیتاڵییەکان 1/7/2020

SNN Sport

 

ئەمڕۆ  چوارشەممە 1/7/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیتاڵیا بەمشێوەیە بوو…

لاگازێتا دیلۆ سپۆرت:

  • جوانی یۆڤانتۆس.
  • کێبڕکێی نازناوی سکۆدیتۆ… بیانکۆنێری هەموو کات بە جیاوازی 4 خاڵ پێشەنگە.
  • دیبالا سەرەتا گۆڵ دەکات و دواتر رۆناڵدۆ و دۆگلاس کۆستا 2 گۆڵی تر دەکەن و بە سێ گۆڵی نایاب 3-1 لە جەنەوا دەبەنەوە.
  • بە سەرکردایەتی ئیمۆبێلی  یانەی لازیۆ بە ئاگایی دەمێنێتەوەو 2-1 لە تۆرینۆ دەباتەوە.
  • ئینتەرمیلان لە نێوان خولی ئیتاڵیاو بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان، حەکیمی 25 ملیۆن یۆرۆ لە 5 ساڵدا وەردەگرێت.
  • یانەی ناپۆلی ئامادەیی نیشانداوە 50 ملیۆن یۆرۆ بە ڤیکتۆر ئۆسیمینی یاریزانی بەهرەمەندی یانەی لیل بدات.
  • ئەمڕۆ میلان رووبەڕووی سپاڵ دەبێتەوەو ریبیچ لە سەرەتاوە بەشداری دەکات و پیۆلی راهێنەر بە شوێنی گەیشتن بە ئەوروپا دەگەڕێت.
  • ئیبراهیمۆڤیچ دەگەڕێتەوە، بەڵام لەسەر کورسی یەدەگ دەبێت.

کۆرێری دیلۆ سپۆرت:

  • دەرکەوتنی نایاب.
  • بردنەوەی نازناوی ئیسکۆدیتۆ،جۆش و خرۆش بەردەوام دەبێت.
  • دیبالاو ئیمۆبێلی نمایش دەکەن.
  • ئیمۆبێلی سەرکردایەتی یانەی لازیۆی کرد بۆ بردنەوە لە تۆرینۆ 2-1.
  • پاولۆ دیبالاش سەرەتا گۆڵ لە جەنەوا دەکات و 3-1 یاریەکە دەبەنەوەو یانەی یۆڤانتۆس +4 دەمێنێتەوە.
  • ئارسر:” یۆڤانتۆسی خۆشەویست لە چاوەڕوانی چەندین ئاڵنگاریداین”.
  • حەکیمی.. ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی و واژۆکردنی گرێبەست بۆ 5 ساڵی داهاتوو لەگەڵ ئینتەرمیلان.
  • یانەی ناپۆلی هێرشێکی چاوەڕوان نەکراو بۆ ئۆسیمینی یاریزانی یانەی لیلی فەرەنسی دەکات وگفتۆگۆکان بەردەوام دەبێت.
  • ئینزاگی:” بینیڤینتۆ، مێژوو لێرەیە”.

تۆتۆ سپۆرت:

  • تۆتۆ سپۆرت:
  • 3 گۆڵ لە پێناو نازناوی سکۆدیتۆ.
  • ساری دەمێنێتەوە +4 لەگەڵ ئینزاگی راهێنەری یانەی لازیۆی دووەمی خولەکە.
  • یۆڤانتۆس دەست بەسەر ماراسی دەگرێت دژی جەنەوا لەگەڵ گەوهەرەکانی، دیبالا، رۆناڵدۆ و دۆگلاس کۆستا.
  • گۆڵەکەی پینامۆنتی بەس نەبوو بۆ یانەی جەنەواو 3-1 بە یۆڤانتۆس دۆڕان.
  • تۆرینۆ لە سیراB خۆی دەبینێتەوەو تووشی دۆڕانی ژمارە 16 دەبێتەوە بە بێ پلان و یاریکردنی بە گیانێکی بەرزەوەو یانەی لازیۆ کۆنترۆڵی یاریەکەی کردبوو.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this