شانەی قەیرانەکانی عێراق: کار لەکار ترازا ئینجا حکومەت 50 ملیار دیناری بۆ نەهێشتنی کۆرۆنا تەرخانکرد

ڤاکسینی-کۆرۆنا
SNN–
سەرۆکی شانەی قەیرانەکانی عێراقی سەر بە ئەنجومەنی نوێنەران رەخنە لەدابینکردنی بڕی ئەو 50 ملیار دینارە دەگرێت کەحکومەت بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا تەرخانیکردووە و دەڵێت: “تازە کار لەکار ترازاوە”.
حەسەن کەعبی دەڵێت: “پاش گیانلەدەستدانی سەدان هاوڵاتی بەڤایرۆسی کۆرۆنا بەهۆی نەبوون و کەمیی ئۆکسجینەوە ئینجا حکومەت پارە بۆ نەهێشتنی پەتاکە خەرجدەکات”.
کەعبی دەشڵێت: “درەنگ وەڵامدانەوەمان لەلایەن حکومەتی عێراقەوە بەدابینکردنی پارە و ئۆکسجینی پێویست و دامەزراندنی کەرمەندی شارەزا، وای کرد ئەو هەموو قوربانییە لەڕیزی هاووڵاتیاندا بکەوێتەوە”.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بڕی 50 ملیار دیناری بۆ وەزارەتی تەندروستی خەرجکرد بۆ نەهێشتن و رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا.
تائێستا لەعێراق 49 هەزار و 109 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 1943 کەسی دیکەش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
لە نزیک پردێ جوتیارێک رفێندرا
2020-07-06
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17