لەعێراق 2415 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون

0
353
SNN-
وزارەتی تەندروستیی عێراق رایدەگەیەنێت “ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تەمموز 11378 پشکنین کراوە بۆ گومانلێکراوان و 2415 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون”
دەشڵێت: “کۆی گشتی پشکنین بۆ کۆرۆنا تا ئەمڕۆ گەیشتۆتە 555923 پشکنین و هاوکات 1507 حاڵەتی چکبوونەوەش لەپەتاکە تۆمار کراوە”.
هاوکات لەڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە هەر ئەمڕۆ 107 کەس بەڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و تائەمڕۆ 2050 هاووڵاتی گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، تائێستا 51524 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 26267 کەسیش چاکبوونەتەوە و 23207 کەس لەژێر چاودێریدان و 328 هاووڵاتیش لەژێر چاودێریی چڕدان.
بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this