ئاراسته‌یه‌ك بۆ زیادكردنی ژماره‌ی نوێنه‌ری ناوبژیوانان له‌ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق هەیە

0
97
یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق

SNN Sport

حازم حسێن ئه‌ندامی لیژنه‌ی ناوبژیوانان له‌  ده‌سته‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ، بوونی نیازێك بۆ زیادكردنی ژماره‌ی نوێنه‌رانی ناوبژیوانان  له‌ ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتیه‌كەی‌ ئاشكرا كرد.

حسێن  له‌ لێدوانێكیدا وتی ” پێشنیارێك هه‌یه‌ بۆ زیادكردنی ژماره‌ی  ناوبژیوانان له‌ ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتی تۆپی پێ بۆئه‌وه‌ی  له‌ 4-5 نوێنه‌ر بێت “.

هه‌روه‌ها وتی” 28 ئه‌ندام  له‌ لیژنه‌ی ناوبژیوانان ژماره‌یه‌كی زۆره‌ و ناونانه‌كان به‌ هۆی فشاری راگه‌یاندنه‌وه‌یه‌‌ و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ ” رۆڵی ناوبژیوانان ده‌بێت له‌ ده‌سته‌ی گشتی گه‌وره‌تر بێت نه‌ك له‌ لیژنه‌ی ناوبژیوانان “.

جی باسه‌ كه‌ وا بریاره‌  هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق له‌ ماوه‌ی 6 مانگدا بكرێت .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this