بەهۆی کۆرۆناوە مووچەی یاریزانانی خولی باسکەی ئەمریکا کەمدەکرێتەوە

خولی باسکەی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا لەگەڵ رابیتەی خولەکە گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانانی بەشدار لەو خولە، ئەمەش بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کە ئێستا خولەکەی راگرتووە.
بە پێی رێککەوتنەکە لە %25ی مووچەی یاریزانان کەمدەکرێتەوە و لە 15ی ئایارەوە بڕیارەکە جێبەجێ دەکرێت.
تۆڕی هەواڵی ESPNی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە،لە مانگی ئایار-ەوە ، کەمکردنەوەی مووچەی یاریزانان بەردەوام دەبێت تا دوو مانگی سەرەتای وەرزی نوێی خولەکە 2020-2021.
لە 11ی مارس-ەوە ، هیچ یارییەک لە خولی باسکەی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا ئەنجام نەدراوە،تا ئێستاش کاتێک بۆ دەستپێکردنەوەی خولەکە دیاری نەکراوە، ئەمەش بەهۆی زۆری رێژەی تووشبوون و مردن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتی ئەمریکا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17