
ڤلادیمێر پوتین له‌كاتى به‌شداریكردن له پرۆسه‌ى ده‌نگدان | فۆتۆ: Alexei DruzhininTASS / Getty Images
ده‌رگاى سندوقه‌كانى ده‌نگدان بۆ گۆڕانكاریكردن له ده‌ستوورى رووسیا به‌ڕووى هاووڵاتییاندا داخرا، به‌پێى ئه‌نجامه به‌راییه‌كانیش، “زۆرینه‌ى هاووڵاتییان ده‌نگیان به گۆڕانكارى له ده‌ستووردا داوه كه ئه‌مه‌ش رێگه ده‌دات ڤلادیمێر پوتین تاوه‌كو ساڵى 2036 له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه”.
ئاژانسى هه‌واڵى (ئه‌سۆسیه‌تید پرێس) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، “پاش ئه‌وه‌ى بۆ ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك پرۆسه‌ى ده‌نگدان به مه‌به‌ستى گۆڕانكاریكردن له ده‌ستوورى رووسیا ده‌ستیپێكرد ئه‌مڕۆ ده‌رگاى بنكه‌كانى ده‌نگدان داخرا، تا ئێستا 20٪ ده‌نگه‌كان هه‌ژمار كراون (جیاكراونه‌ته‌وه) ده‌ركه‌وتووه رێژه‌ى 72٪ى ده‌نگده‌ران ده‌نگیان به به‌ڵى داوه به مه‌به‌ستى گۆڕانكاریكردن له ده‌ستوورى وڵاته‌كه‌یاندا”.
ڤلادیمێر پوتین، ماوه‌ى زیاتر له دوو ده‌یه‌یه له‌سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵاته
به‌گوێره‌ى ره‌شنووسى نوێى ده‌ستوورى نوێى رووسیا كه خراوه‌ته به‌رده‌م ده‌نگدان، “ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى ئێستاى رووسیا ده‌توانێت تاوه‌كو ساڵى 2036 له ده‌سه‌ڵاتدا بمێنێته‌وه”.
به‌پێى زانیارییه‌كان كه له میدیاكانى رووسیا بڵاوكراونه‌ته‌وه، ” تاوه‌كو داخستنى ده‌رگاى بنكه‌كان رێژه‌ى ده‌نگدان له مۆسكۆ و به‌شێكى زۆرى رۆژئاواى رووسیا 65٪ بووه، له هه‌ندێك هه‌رێمیش گه‌یشتووه‌ته 90٪، هاوكات له نیوه‌دورگه‌ى چوكچى كه ماوه‌ى نۆ كاتژمێر دووره له رووسیاوه 80٪ ده‌نگده‌ران به به‌ڵێ ده‌نگیان داوه بۆ گۆڕانكاریكردن له ده‌ستووردا”.
هه‌بوونى خه‌وش له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌یه كه له ئێستادا گفتوگۆى له‌سه‌ره به‌تایبه‌تى كه ماوه‌كه‌ى بۆ یه‌ك هه‌فته‌بوو، هه‌رچه‌نده مۆسكۆ ره‌تیده‌كاته‌وه كه درێژكردنه‌وه‌كه مه‌به‌ستى تر‌ى له پشت بێت و ده‌ڵێن: “ته‌نیا به مه‌به‌ستى كه‌مكردنه‌وه‌ى مه‌ترسییه‌كانى ڤایرۆسى كۆرۆنایه”.
ئێمه چاودێرى ناوچه و هه‌رێمه‌كانى ده‌وروبه‌ر ده‌كه‌ین و جوڵه و كارى نا ئاسايی به‌دیده‌كه‌ین
له‌و باره‌یه‌وه گریگۆرى مێلكۆنیانتس، هاوبهڕێوهبهرى گروپى سه‌ربه‌خۆى چاودێرى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ڵێت: ” ئێمه چاودێرى ناوچه و هه‌رێمه‌كانى ده‌وروبه‌ر ده‌كه‌ین و جوڵه و كارى نا ئاسايی به‌دیده‌كه‌ین، كۆمه‌ڵێك ناوچه هه‌یه كه ئه‌نجامه‌كان ههڵكشێنراون و هه‌رێمیش هه‌یه كه ئه‌نجامه‌كانى كه‌م تا زۆر ناڕاستیان پێوه‌دیاره”.
ڤلادیمێر پوتین له مانگى كانونى دووه‌مى ئه‌مساڵ پێشنیارى گۆڕانكارى له ده‌ستووردا كرد، پێشنیارى دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى په‌رله‌مان و دووباره دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵاته‌كانى له‌نێو به‌شه‌كانى حكومه‌ت كرد، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌رى هه‌یه، “له‌گه‌ڵ كۆتایی هاتنى ماوه‌ى سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ى له ساڵى 2024 بیه‌وێت ببێته سه‌رۆكى په‌رله‌مانى رووسیا یان پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كانى وڵات وه‌ربگرێت”.
ڤلادیمێر پوتین، ماوه‌ى زیاتر له دوو ده‌یه‌یه له‌سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵاته، ئه‌م ماوه‌یه‌ش زۆرترین ماوه‌ى مانه‌وه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌دواى له حوم نه‌مانى جۆوزێف ستالین.
گلێب پاڤلۆڤۆسكى، راوێژكارى پێشووى كریملن، له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: “پوتین متمانه‌ى به ده‌وروبه‌ر و به‌رپرسه نزیكه‌كانى نیه، له داهاتوو ده‌ترسێت و به‌ڵگه‌یه‌كى متمانه‌پێكراو و رهتنهكراوهى راى گشتى و هه‌واداره‌كانى ده‌وێت كه بتوانێت بیپارێزێت”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نەیمار نیازی جێهێشتنی پاریس سانجێرمانی نیه
2020-11-09 -
كریس بۆش ستایشی لیبرۆن جەیمس ده‌كات
2020-10-18
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17