
SNN – هه‌ولێر
بڕیاره ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 2ى ته‌مووزى 2020، شاندی باڵاى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه سه‌ردانى به‌غدا بكات و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى باڵاى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق كۆببنه‌وه.
لیوا قاره‌مان شێخ كه‌مال، جێگرى سه‌رۆكى ئه‌ركان بۆ ئۆپراسیۆنه‌كان له وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه به SNN ی راگه‌یاند: “شانده‌كه‌ى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى ئه‌منى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌كانى داعشه له‌و ناوچانه”.
وتیشى: “شاندەکە به سه‌رۆكایه‌تى سوپاسالارى هه‌رێمى كوردستان ده‌بێت له‌گه‌ڵ وه‌زیرى به‌رگرى عێراق و به‌رپرسانى باڵاى ئه‌منى به‌غدا كۆده‌بێته‌وه”.
هاوكات میران به‌كر، سكرتێرى رۆژنامه‌وانى وه‌زیرى پێشمه‌رگه به SNN ی راگه‌یاند: “ئامانجى سه‌ردانه‌كه، بۆ چه‌ند مه‌به‌ستێكه له‌وانه: كاراكردنه‌وه‌ى لیژنه سه‌ره‌كى و لاوه‌كییه‌كانى نێوان پێشمه‌رگه و وه‌زاره‌تى به‌رگرى، هه‌روه‌ها دانانى خاڵى ئه‌منى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولا بۆ كۆنتڕۆڵكردنى دۆخى ئه‌منى به تایبه‌تى له ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم، جگه له‌وه پێشمه‌رگه و به‌رگرى عێراق ده‌یانه‌وێت ئۆپراسیۆنێكى سه‌رانسه‌رى ئه‌نجامبده‌ن بۆئه‌وه‌ى زیانه‌كانى پاشماوه‌ى داعش له ناوچه‌كه كوردستانییه‌كان نه‌مێنێت”.
پێش خۆپیشاندانه‌كانى عێراق، بڕیاردرا به پێكهێنانى پێنج لیژنه‌ى لاوه‌كی و لیژنه‌یه‌كى سه‌ره‌كی له نێوان وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه و به‌رگرى عێراق، بۆ پاراستنى ناوچه كوردستانییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى ئیداره‌ى هه‌رێم، به‌ڵام به‌هۆى خۆپیشاندانه‌كانه‌وه كارى لیژنه‌كان راگیرا.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
-
هۆکاری كوشتنی پۆلیسهكهی كه‌ركوك ئاشکرابوو
2020-05-27
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17