گرنگترین مانشێتی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2/7/2020ی رۆژنامە وەرزشییەکانی ئیسپانیا

0
813
مانشێتی رۆژنامە ئیسپانییەکان 2/7/2020

SNN Sport

 

ئەمڕۆ  پێنجشەممە 2/7/2020 گرنگترین مانشێتی رۆژنامەکانی ئیسپانیا بەمشێوەیە بوو…

سپۆرت:

  • داهاتووی روون نیە.
  • یانەی بەرشەلۆنە بەردەوام دەبێت لە متمانەدان بە کیکی سیتین، یانەکە هیوا بەو راهێنەرە بە خێرایی دەداتەوەو هێشتا دەرفەتی بردنەوەی لالیگا ماوە.
  • بیرۆکەی یانەکە ئەوەیە بمێنێتەوە تا کۆتایی ئەم وەرزەو لەسەر بردنەوەی نازناوەکان بڕیار لەسەر مانەوەی یان دەکردنی دەدرێت.
  • کێشەی گریزمان دەتەقێتەوە و دایک و براکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە قسە دەربارەی دەکەن دوای ئەوەی لە خولەکی 90 دژی ئاتلەتیکۆ مەدرید بەشداری پێکرا.
  • یانەی بەرشەلۆنە پلانێکی نوێی داناوە بۆ گەڕانەوەی نەیمار.
  • زیدان پشوو بە هازارد دەدات بۆ یاری خیتافی و ڤینسیۆس سەرەکییە.
  • یانەی خیتافی لەباشترین دۆخیدا لە یاریگای دی ستیفانۆ رووبەڕووی ریاڵ مەدرید دەبێتەوە.
  • یانەی بیلباو 2-0 لە ڤالنسیا دەباتەوەو رائول گارسیا یانەکەی لە گەیشتن بەئەوروپا نزیک دەکاتەوە.

 

مارکا:

  • ئەمە نیوەی لالیگایە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید دەزانێت دەرفەتێکی زێڕینی لە بەردەمدایە ئەمشەو دژی یانەی خیتافی یاریەکە بباتەوە.
  • زیدان پشوو بە هازارد دەدات دوای ئەوەی تووشی پێکانێکی سووک بوو.
  • ڤینسیۆس سەرەکی دەبێت لە لای چەپی یاریگاوە.
  • لەکاتی وەستانی خولی ئیسپانیاوە، یانەی خیتافی بە باشترین دۆخی خۆیدا دەگاتە یاریگای دی ستیفانۆ.
  • رائول گارسیا یانەی بیلباو لە گەیشتن بە ئەوروپا نزیکدەکاتەوە دوای ئەوەی 2-0 لە یانەی ڤالنسیا دەبەنەوە.
  • دایک و براکەی گریزمان رەخنە لە کیکی سیتین دەگرن.

ئاس:

  • بەرگری لێ ناکرێت.
  • یانەی بەرشەلۆنە بەرگری لە کیکی سیتین  ناکات و ستافی راهێنەران هەست بە بێهیوایی دەکەن.
  • دایکی گریزمان هێرشدەکاتە سەر کیکی سیتین دوای ئەوەی گریزمانی لە خولەکی 90 بەشداری پێکرد.
  • یانەی بەرشەلۆنە بە پلانێکی نوێوە هەوڵی گەڕانەوەی نەیمار دەداتەوە.
  • یانەی ریاڵ مەدرید بە بێ ئامادەبوونی هازارد رووبەڕووی رکابەرێکی مەترسیدار دەبێتە ئەمشەو کە یانەی خیتافییەو ئەمە باشترین یانەیە لە مێژووی تیپەکە، بەڵام ریاڵ مەدرید دەیەوێت هەنگاوێکی گەورە بۆ بردنەوەی نازناوەکە بنێت.
  • سیمیۆنی گرێبەستی کاراسکۆ نوێ دەکاتەوە دوای ئەوەی لە یاری بەرشەلۆنە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت.

 

مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ:

  • دوو هاوتەکەی یەکتر.
  • ئەو کارتانەی کە رامۆس و پیکێ لەم وەرزە وەریان گرتووە، شتێکی ئاسایی نیە لە لالیگا.
  • پیکێ 14 کارتی زەردی وەرگرتووە لە 30 هەڵەدا،4 کارتی بەهۆی قسە بووە بەرامبەر بە ناوبژیوان.
  • بەڵام رامۆس 8 کارتی زەردی لە 46 هەڵە وەرگرتووەو تا ئێستا هیچ کارتێکی بە هۆی قسەکردن بەرامبەر بە ناوبژیوان وەرنەگرتووە.
  • ژوری جلگۆڕینی یانەی بەرشەلۆنە هەرگیز چەپڵەی بۆ کیکی سیتین لێنەداوەو ئیدارەی یانەکەش هەست بە بێ هیوایی دەکات.
  • یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت هێرشێکی نوێ بۆ گەڕانەوەی نەیمار دەستپێبکات.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this