کۆمپانیای ڤۆلکسڤاگن رەتی دەکاتەوە کەکارگەکانی بەرێتە وڵاتی تورکیا

0
412

SNN

ڤۆلکسڤاگن گەورە کۆمپانیای ئەڵمانی بواری ئۆتۆمبێل رەتی دەکاتەوە کە کارگەیەکی خۆی بەرێتە وڵاتی تورکیاو ئۆتۆمبێل لەوێ بەرهەمبهێنێت بەپێی ستانداردی وڵاتی تورکیا و چەند هۆکارێکیش بووە هۆی رێگری کۆمپانیا ئەڵمانییەکە.

کۆمپانیای ڤۆلکسڤان وا بەنیازبوو کە یەکێک لە کارگەکانی بەرێتە شاری مانسیا لە باشووری رۆژئاوای تورکیا، بەڵام هەر لە سەرەتاوە ئەم پرۆژەیە چەندین ئاستەنگی جیاوازی رووبەڕووبوویەوە، کە گرنگترینیان لەشکرکێشییەکی تورکیابوو بۆ سوریا و دابەزینی گەورەی بەهای لیرەی تورکی لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

کۆمپانیاکە وا بەنیازبوو بەبەهای 1.4 ملیار دۆلار لە گوژمەی یەکەمی کردنەوەی کارگەکەدا ڤۆلکسڤاگنی پاسات و سکۆدا دروست بکات کە ژمارەیان دەگەیشتە 300 هەزار ئۆتۆمبێل بەڵام پلانەکە بە تەواوەی شکستیهێناو لەکاتی ئێستادا ئەو کۆمپانیا ئەڵمانییە بەنیاز نییە کارگەکەی لە وڵاتی تورکیا بکاتەوە.

بەشی بکە لە
تاگەکانتورکیا
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this