
وێنە: ماڵپەڕی sedibengster
SNN-هەوراز ئەحمەد
درەنگانی شەوی ڕابردوو لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلیمانی بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە پیاوێک هاوسەرەکەی خۆی کوشت و شەش کەسی دیکەی بریندارکرد.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت بە SNNی راگەیاند:
پیاوەکە ناوی (هـ،غ) بە فیشەکـ هاوسەرەکەی خۆی بە ناوی (کـ،ن،س) کوشت، شەش کەسی دیکەی کە دەکەنە برا و ئامۆزا و پورزای هاوسەرەکەی و خوشکی خۆی بەناوەکانی (ئ،ن،س) و (هـ،ش،س) و (ب،س،ح) و (د،ئ،ح) و (کـ، ش، س) و (ب،غ) بریندارکرد.
ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی خستەڕوو: تۆمەتبارەکە ئۆتۆمبێلێکی گەڕەکەکەی سوتاندووە و هەڵهاتووە، تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە دەستگیر نەکراوە.
پۆلیسی سلێمانی لێکۆڵینەوەی لە کەیسەکە دەستپێکردووە.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
كورد له كهركوك خانووهكانیان دهفرۆشن
2020-10-29
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17