لەبارەی بوونی هێزی پاسەوانی سنووری عێراق لە زاخۆ روونکردنەوە دەدرێت

0
677

SNN- مەودا مستەفا

بەڕێوەبەری ناحیەی باتیڤا رایدەگەیەنێت ئەو هێزەی پاسەوانی سنوور کە لە زاخۆن لە ساڵی 2003 و لەدوای پرۆسەی ئازادی عێراقەوە لەو ناوچەیە جێگیركراون و هیچ پەیوەندییەکی بە ئاڵۆزییەكانی نێوان پەكەكە و سوپای توركیاوە نیە.

ئەمڕۆ پێنچشەمە دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری ناحیەی باتیڤای سەر بە قەزای زاخۆ لە لێدوانێكی تایبەتدا بە SNNی راگەیاند: “ئەوەی باس لە هاتنی هێزەكانی پاسەوانی سنوری دەكرێت دوورە لە راستییەوە، چونكە ئەو هێزەی پاسەوانی سنوور کە لە ناوچەکەن لە ساڵی 2003 دوای پرۆسەی ئازادی عێراق لێرە جێگیركراون و تەواوی پێشمەرگەكانیش و ئەفسەرەكەشیان كوردە کە ناوی عەمید دلێرە و ئەو هێزەش هیچ پەیوەندیەكی بە ئاڵۆزییەكانی نێوان پەكەكە و توركیاوە نییە”.

وتیشی: “لە ماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا بۆ پاراستنی زیاتری سنورەكە ئەو هێزە دوو خاڵیان لە سنووری گوندی كانی ماسی زیاد كردوە”.

سەبارەت بە دۆخی ئەمنی سنووری باتیڤا، بەڕێوەبەری ناحیەکە رایگەیاند: “شەوان هەندێك جار بۆردومان ناوچە شاخاوییەكان هەیە، ئێستا دۆخەكە كەمێك ئاسایی بۆتەوە، مەترسیەكانیش لەو سنوورە كەم بوونەتەوە”.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this