
شاری هەڵەبجە
SNN- عەلی حەمە سەعید
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند: “ئەمڕۆ هەنگاوێكی زۆر گرنگی رێكارەكانی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە لایەن حكومەتی عێراقیەوە تەواو بوو، ئەویش جیاكردنەوە و چاپكردنی پسولەی خۆراكی پارێزگای هەڵەبجەیە هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق و هەرێمی كوردستان و لە ئایندەیەكی نزیكیشدا دەگاتە دەستی هاوڵاتیانی سنورەكە”.
كاوە عەلی، جێگری پارێزگاری هەڵەبجە بە SNNی راگەیاند: بڕیارە لە ئایندەیەكی نزیكدا ئەو فۆڕمە نوێیە بگاتە دەستی هاووڵاتیانی سنووری پارێزگای هەڵەبجە، هاوكات هەریەكە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق و هەرێم، تا ئەمڕۆ بەردەوام لە خەمی پێكهێنانی پسوڵەی خۆراكی هەڵەبجە و فۆرمی خۆراك بەناوی هەڵەبجە و جیاكردنەوەی پسوڵەی خۆراكی هەڵەبجە بوون.
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە ئەوەشی خستەڕوو: “بە پێویستی دەزانین كە سوپاس و پێزانینی خۆمان ئاراستەی هەموو ئەو كەس و لایەنانە بكەین لە حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق كە هاوكار بوون لە جێبەجێكردنی ئەم هەنگاوە گرنگە، كە سەرەتایەكی باشە بۆ بەفەرمی ناساندنی هەڵەبجە وەك پارێزگای 19 هەمینی عێراق بە شێوەیەكی فەرمی لەلایەن دەزگا فەرمییەكانی عێراقەوە”.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17