هامیڵتۆن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی داوای 40 ملیۆن پاوه‌ن ده‌كات

0
131
لویس هامیڵتۆن

SNN Sport

 

رۆژنامه‌ی ( دەیلی مەیل)ی  بریتانی ئاشكرایكرد كه‌ لویس هامیڵتۆن هه‌ڵگری نازناوی پاڵه‌وانێتی جیهان بۆ فۆرمولا1 داوای له‌ تیپه‌كه‌ی مارسیدسی ئه‌ڵمانی كرده‌وه‌ مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی بۆ 40 ملیۆن پاوه‌ن  به‌رز بكە‌نه‌وه‌  له‌ پێناو  نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌كانی داهاتوو هامیڵتۆن وتووێژ ده‌كات له‌گه‌ڵ تۆتۆ وۆڵف به‌رێوه‌به‌ری تیپه‌كه‌ بۆ نوێ كردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی .

ئەمە  له‌ كاتێكدایە ئێستا هامیڵتۆن مووچه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 36 ملیۆن پاوه‌ن و سامانه‌كه‌ی ده‌گاته‌ 224ملیۆن پاوه‌ن، به‌یه‌كێك  له‌ ده‌وڵمه‌نده‌كانی وه‌رزش ئه‌ژمار ده‌كرێت له‌ ئینگلته‌را.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this