چارەنووسی خولی نایاب و پلە دووەکان و فوتساڵ و تازەپێگەیشتووان بەکوێ دەگات

بڵاوبونه‌وه‌ى ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه هۆى وه‌ستانى خولى نایابى كوردستان، له هه‌مان كاتیش‌دا كاتى ده‌ستپێكردنى خولى پله دووه‌كان ، فوتساڵ ، لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووان دیار نیەو ناره‌زایی زۆرى لاى یانه‌كان دروست كردووه، له به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرسێکی یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان رایده‌گه‌یەنێت” چاوه‌ڕوانى كردنه‌وه‌ى رێگاى پارێزگاكانین بۆ كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتیه‌كه‌مان و دیاریکردنی واده‌ى خوله‌كان”.
به‌رهه‌م ئاڵى سه‌رۆكى یانه‌ى بازیان ئاماژه به‌وه ده‌دات:” كێشه‌ى ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان ئه‌وه‌یه كه كاتى خوله‌كان دیارنیه ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین كێشه‌یه كه ته‌نها له كوردستاندا بوونى هه‌یه، هه‌روه‌ها كێشه‌یه‌كی تر‌ى یانه پله دووه‌كان ئه‌وه‌یه كه نازانین خولى پله سێ هه‌یه یان نا، چونكه هه‌ر ساڵه و به ئاره‌زووى خۆیان پله سێ به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن و تێكه‌ڵاوى پله دووه‌كانى ده‌كه‌ن”.
وتیشی:” لێتان ناشارمه‌وه دوو مانگه مه‌شقمان كردووه و مووچه‌مان داوه له سێیه‌م مانگیشدا یاریزانان له چاكه‌ى خۆیان ته‌نها داواى خه‌رجى هاتووچۆیان كردووه و مووچه‌یان نه‌ویستووه، بۆیه ئێمه ئێستا قه‌رزارین، جگه له 25ملیۆن دینارى وه‌رزى رابردوو كه قه‌رزارین، بۆیه ده‌بێت بڕۆین سواڵ بكه‌ین و پاره په‌یدا بكه‌ین، بۆیه به ناچارى مه‌شقه‌كانمان به ته‌واوى راگرت دواى هاتنى ئه‌م ڤایرۆسه، له‌به‌رئه‌وه به‌ڕێوه‌نه‌چوونى خول و نه‌زانینى كاتى ده‌ستپێكردنى خوله‌كان زیاتر به‌رپرسانى یه‌كێتى تۆپى پێى خستووەته ژێر پرسیاره‌وه و تا ئێستاش خۆیان وه‌ڵامیان پێ نیه و هه‌موو ساڵێكیش ئه‌م كێشانه دووباره ده‌بێته‌وه، گله‌ییم له یانه‌كان هه‌یه كه خۆیان بچووك كردووەته‌وه ته‌نها له یارى تۆپى پێدا، چونكه زیاتر گرنگى به تۆپى پێ ده‌ده‌ن و یارییه تاكه‌كانیان پشتگوێخستووه، به ڕاى من ئه‌مساڵ پێده‌چێت خولى پله دوو هه‌ر نه‌كرێت، ئه‌گه‌ر به‌ڕێوه‌بچێت خولێكى زۆر كاڵ و كرچ ده‌بێت و به‌هه‌مان سیناریۆى ساڵانى رابردوو، ره‌نگه پله سێیهكانیش تێكه‌ڵاوى پله دووه‌كان بكرێت كه ئه‌مه‌ش ته‌نها له كوردستان روو ده‌دات”.
عه‌باس فه‌ره‌ج راهێنه‌رى فوتساڵى كچانى یانه‌ى سیروانى نوێ له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌نه‌چوونى خوله‌كه‌یان كه بڕیاربوو مانگى کانوونی یەکەمى ساڵى رابردوو ئه‌نجام بدرێت ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو:” بێگومان ئێمه وه‌ك كچانى فوتساڵى سیروانى نوێ ماوه‌یه‌كى زۆربوو مه‌شقه‌كانمان وه‌ك پاڵه‌وانى خولى كوردستان ده‌ستپێكردبوو، بێگومان كه پاڵه‌وان بوویت ده‌بێت بیسه‌لمێنیت كه شایسته‌ى ئه‌و نازناوهیت، له‌به‌رئه‌وه ئه‌مساڵ ئێمه ئه‌ركمان قورس‌تر ده‌بێت به‌و پێیه‌ى ئامانجمانه كه بۆ دووه‌مجار نازناوه‌كه بگه‌ڕێنینه‌وه شارى سلێمانى، چونكه شارى سلێمانى تینوى نازناوه‌كانى خولى نایاب بوو، هه‌روه‌ها به نیازین زۆرترین جام بگه‌ڕێنینه‌وه شاره حه‌یاته‌كه”.
راشیگه‌یاند:” به هه‌موو شێوه‌یه‌ك ئاماده بووین بۆ خوله‌كه و پێكهاتهكهشمان به هێزتر كرد به هێنانى یاریزان كه بڕیاربوو به‌شدارى خوله‌كه بكه‌ین، به‌ڵام ده‌ستپێنه‌كردنى خوله‌كه له كاتى خۆیدا كاریگه‌رى زۆرى كرده سه‌رمان، چونكه هه‌موو راهێنه‌رێك پلانى خۆیى هه‌یه بۆ ده‌ستپێكردنى خوله‌كان، به‌ڵام ده‌ست پێنه‌كردنى خوله‌كه له كاتى خۆیدا هه‌موو پلانه‌كانى ئێمه‌ى تێكدا، له‌به‌رئه‌وه كاره‌سات ئه‌وه‌یه كه نازانین كاتى ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خوله‌كه كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى ئاماده‌كارییه‌كانمان ده‌ستپێبكه‌ینه‌وه”.
راهێنه‌ره‌كه‌ى پاڵه‌وانى خولى نایابى فوتساڵى كچان وتیشی:” جگه له قه‌یرانى دارایى كه به‌رپرسانى یه‌كێتى تۆپى پێ رایانگه‌یاندبوو، به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌م ڤایرۆسه‌وه به ته‌واوى كاریگه‌رى له‌سه‌ر ئێمه دروست كردووه، له‌به‌رئه‌وه‌ى نه‌مانتوانى به‌رده‌وام بین له مه‌شقه‌كانمان به هۆى قه‌ده‌غه‌ى هاتووچۆوه، چونكه نه‌مانتوانى یاریزانه‌كانمان كۆبكه‌ینه‌وه، ئه‌گه‌ر خوله‌كه به‌ڕێوه‌بچێت ئه‌مساڵ داواكارم كاتێكى باش بدرێت به یانه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى چڕ‌و پڕ خۆیان ئاماده بكه‌ین”.
وتیشی:” سه‌ره‌تا كۆبوونه‌وه‌ى خۆمان ئه‌نجام ده‌ده‌ین و بڕیار له‌سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى خولى نایابى كوردستان ، خولى پله دووه‌كان ، فوتساڵ ، لاوان و تازه‌پێگه‌یشتووان ده‌ده‌ین و دواتر له‌گه‌ڵ نوێنه‌رى یانه‌كان كۆده‌بینه‌وه، به‌ڵام گه‌شبینم كه جارێكی‌تر خوله‌كان ده‌ست پێبكاته‌وه سه‌ره‌ڕاى قه‌یرانى دارایی كه تووشی یه‌كێتیه‌كه‌مان بووەته‌وه”.

دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ترەمپ هەرەشەی توند لە ئێران دەکات
2020-12-24
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17