110 کەس لە عێراق بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستدا

0
199
کۆرۆنا لە عێراق

SNN

وەزارەتی تەندروستی عێراق 2ی تەمموز، ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوەو تێیدا 2184 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 110 کەسیش گیانیانلەدەستدا.

هەر لە ئامارەکەدا هاتووە، 1645 کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە، کۆی ژمارەی تووشبووان لە عێراق گەیشتە 53708 کەس، لەو ژمارەیە 27912 کەسیان چاکبوونەتەوە، کۆی ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 2160 کەس.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this