گوندى سەناریاى گەشتیارى کە تایبەت کرابوو بە نەخۆشانی کۆرۆنا چۆڵکرا

0
1310

SNN-هەوراز ئەحمەد

گوندى سەناریاى گەشتیارى کە بە هۆى زۆرى ڕیژەى تووشبوون بە کۆرۆنا کرایە شوێنى چارەسەر کردنى تووشبووانى ئەو نەخۆشییە، لە ئێستادا بەهۆی چاکبوونەوەی تەواوی تووشبووەکان چۆڵکراوە و دادەخێت.

دلێر حامید، سەپەرشتیارى گوندى سەناریاى گەشتیارى بە  SNNی راگەیاند: “بە فەرمانى بەڕیوەبەرى تەندروستى سلێمانى لە 1ى حوزەیرانەوە ئەم شوێنە تەرخان کرا بۆ تووشبووانى کۆرۆنا بە تایبەت ئەو نەخۆشانەى کە نیشانەیان کەمتر تێدا دەرکەوتوە، بۆیە بە ستافێکى پزیشکییەوە ئەو شوێنە کرایەوە لە سەرەتاشدا نزیکەى 200 تووشبووى کۆرۆناى تێدا بوو“.

وتیشى: “پاش ئەوەى نەخۆشەکان چارەسەرى پێویستیان بۆ دەکرا و ڕۆژانە پشکنین و چاودێى پزیشکى دەکران خۆشبەختانە ژمارەى چاکبوونەوە زیادى دەکرد دوایین پشکنینى کۆرۆنایان بۆ دەکرا و لە ژێر ڕێنمایى پزیشکیدا ڕەوانەى ماڵەوە دەکرانەوە”.

هاوکات ڕوونى کردەوە: “پاش زیاتر لە مانگێک ئەم شوێنە هیچ نەخۆشێکى تێدا نەماوە و بە فەرمانى بەڕێوبەرایەتى تەندروستى سلێمانى دادەخرێت و ئەو ستافەشى کە لێرە بوون دەنێردرێن بۆ نەخۆشخانە و سەنتەرەکانى دیکە و بەردەوام دەبن لە خزمەتکردنى هاوڵاتیان”.

تاوەکو ئێستا لە شارى سلێمانى 4748 کەس تووشى ڤایرۆسى کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش 1036 کەسیان بەتەواوەتى چاک بونەتەوە و 190 کەسیش گیانیان لە دەستداوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this