عێراق: چەند بژاردەیەک دژ بە تورکیا تاوتوێ دەکەین

0
505

SNN

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: حکومەتی عێراق سەبارەت بە هێرش و بۆردومانی تورکیا لە خاکەکەیدا، چەندین بژاردەی جیاواز تاوتوێ دەکات و هەڵوێستی زیاتری دەبێت.

ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: “ئەو كارە تاكلایەنانەی توركیا دەیانكات نابنە هۆی پتەوكردنی ئاسایش و نابنە هۆی بەهێزكردنی هەوڵە هاوبەشەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر”.

راشیگەیاند: “هەموو ڕێگاكان لەبەردەم عێراق كراوەن بۆ وەڵامدانەوەی ئەو پێشێلكاریانەی دەكرێنە سەر خاكی عێراق”.

سەبارەت بە هەڵوێستەکانی پێشتری عێراق، وتەبێژەکەی وەزارەتی دەرەوەی عێراق وتوویەتی: سەرەتا بە ئیدانەكردنی هێرشەكان بۆ سەر خاكی عیراق دەستمان پێكرد و دواتر یاداشتی ناڕەزاییمان دا و دواتر هەردوو باڵیۆزی توركیا و ئێران بانگهێشت كران و هەر بەو هەنگاوانەشەوە ناوەستین و هەنگاوی ترمان دەبێت.

لەبارەی بژاردەکانی بەردەمیشیەوە وتوویەتی: “هەنگاو دەنێین بۆ راكێشانی شەقامی عەرەبی لە رێگەی كۆمكاری عەرەبییەوە و دواتر راكێشانی هەستی هاووڵاتیانی ئیسلامی لە رێگەی ڕێكخراوی هاریكاری ئیسلامی و دواتریش پەنا دەبەینە بەر پێشكەش كردنی سكاڵا لە بەردەم نەتەوە یەكگرتووەكان و ئەنجوومەنی ئاسایش”.

وتوشیەتی: “عیراق پەنا دەباتە بەر چەكی دیكە بۆ وەستانی هێرشەكانی توركیا، ئەوانیش چەكی ئابووری و بازرگانییە و هەروەها فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەكان و دەسەلاتدارانی هەرێم هەماهەنگی تەواویان هەیە دەربارەی دۆسیە ئەمنییەكان”.

جەختیشی كردووەتەوە لەوەی عێراق دەستوەرداناداتە کاروباری وڵاتانی دیکە و وڵاتانیش دەبێت بە هەمان شێوە مامەڵە بکەن.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this