لە ناحیەیەکی دهۆک گردبوونەوەی ناڕەزایی بەڕێوەچوو

0
165

SNN-مەودا مستەفا

بەشێک لە جوتیاران بەهۆی وەرنەگرتنی گەنمەکانیان لەلایان سایلۆی ناحییەی ڕۆڤیا گردبوونەوەیان ئەنجامدا و لە گردبوونەوەکەدا داوایان کرد بەشە گەنمی ئەمساڵیان لێ وەربگیرێت.

عەلی مەسعود یەکێک لە جووتیارەکان بە SNNی راگەیاند: ئەمڕۆ لێرە گردبووینەتەوە بەهۆی ئەوەی سایلۆی ناحییە ڕۆڤیا گەنممان لێوەرناگرێت، چەندان جاریش بەرێوبەری سایلۆی ڕۆڤیا بەڵێنی پێداوین کە بەشە گەنمەکانمان لێ وەربگرێت بەڵام هیچ کام لە بەڵێنەکانی نەبردووەتە سەر .

وتیشی: “ناکرێت بەرهەمی رەنج و ماندبوونی یەک ساڵمان بەفیرۆ بجێت، ئەمە لەکوێی دونیا هەبووە”.

ئەو جووتیارانە ژمارەیان  زیاتر لە دوو سەد جووتیارە و لە سنووری ناحیەی ڕۆڤیا کاردەکەن کە دەکەوێتە سنووری پارێزگای دهۆک.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this