بەرشەلۆنە پارێزگاری لە مانەوەی ئانسۆ فاتی دەکات

0
172

یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی پارێزگاری لە مانەوەی ئەستێرەی لاوی بە توانای یانەکەی ئانسۆ فاتی دەکات و دەیەوێت ئەو یاریزانە لە ریزەکانی لە تیمی یەکەم بهێڵێتەوە.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، پلانی یانەی بەرشەلۆنە بۆ فاتی ئەوەیە دەستبەرداری نەبێت و لە هێڵی پێشەوە بۆ کێبڕکێی یاریزانەکانی تر بیهێڵێتەوە.

هەروەها یانەکە بیرۆکەی ئەوەی هەیە ئەم یاریزانە نەگەڕێتەوە بۆ تیپی دووەمی بەرشەلۆنە و لەگەڵ یاریزانەکانی تری یانەکەی مەشق و راهێنان بکات، یانەکە دەیەوێت لەگەڵ میسی و سوارێز و ئەستێرەکانی تر رۆژانە مەشق و راهێنان بکات، بۆ ئەوەی ئاستی بەرەو پێشەوە ببات.

ئانسۆ فاتی ئەم وەرزە بە ئاستێکی بەرزەوە لەگەڵ یانەی بەرشەلۆنە دەرکەوتووە، سەرنجی بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە و هاندەران و یانەکانی تری ئەوروپای بۆلای خۆی راکێشاوە،ئەمەش بەهۆی کەمی تەمەنی کە تەنیا 17 ساڵە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this