ئێران هەرەشەی تۆسەڵەندنەوە دەکات لە ئەنجامدەرانی ئەم کارە

0
1173

SNN

رۆژی پێنج شەممەی رابردوو، ئاگرێك لە بنکەیەکی ئەتۆمی ئێران کەوتەوە و باس لەوەش دەکرێت، لەرێگەی ھێرشی ئینتەرنێتیەوە بنکەکە تەقێندرابێتەوە.

غولام ره‌زا جه‌لالی، سەرۆکی بەرگری شارستانی ئێران رایگەیاند: ھەرکەسێك لە ھێرشەکەی سەر بنکەی ئەتۆمی نەتەنزەوە تێوەگلابێت، با چاوەرێی تۆڵەی ئێمە بێت، بنکەی نەتەنز لە پارێزگای ئەسفەھانە و یەکێکە لەو بنکە ئەتۆمیانەی ئێران، کە لەلایەن ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمییەوە چاودێری دەکرێت.

بەرپرسانی ئەتۆمی ئێرانیش دەڵێن: ھۆکار و ئەنجامدەرەکەشمان دۆزیوەتەوە و دواتر ئاشکرای دەکەین.

بەشی بکە لە
تاگەکانئێران
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this