یانەی بەرشەلۆنە بەتەواوی لەگەڵ ئەم راهێنەرە گەیشتە رێکەوتن

0
2985
بەرشەلۆنە

SNN Sport

فرانسێسك ئه‌گویلار رۆژنامه‌نووس له‌ رۆژنامه‌ی ” مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ “ی ئیسپانی  دووپات كرده‌وه‌ به‌رپرسیارێتی  مه‌شق و راهێنانی  تیپی به‌رشەلۆنه‌ ( چاڤی هێرناندێز ) ، له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتوو  له‌ شوێنی كیكی سیتین وەریدەگرێت.

 

ئه‌مه‌و ئیداره‌ی به‌رشەلۆنه‌  له‌ مانگی كانوونی دووه‌می رابردوودا خوازیاری گرێبه‌ستكردن بوو له‌گه‌ڵ چاڤی ، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ شوێنگره‌وه‌ی ئەرنستۆ ڤاڵڤێردی كه‌ رووبه‌ڕووی لادان بووەوە‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی ، به‌ڵام له‌ كاتی خۆیدا ره‌تی كرده‌وه‌ ، دواتر كیكی سیتین راهێنه‌ری پێشووی ریال بیتس دانرا.

پێده‌چێت كیكی سیتینیش ریزه‌كانی برشەلۆنه‌ جێبهێڵێت به هۆی خراپی ئه‌نجامه‌كانی له‌م دواییانەدا ، سەرەڕای ئاڵۆزبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌كانی بلاوگرانا .

ئه‌گویلار ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد كه‌ چاڤی گه‌یشتووەته‌ رێكه‌وتنی كۆتایی سه‌باره‌ت به‌ وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی مه‌شق و راهێنانی به‌رشەلۆنه‌ له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی نوێوە، له‌ به‌رامبه‌ردا ئیداره‌ی به‌رشەلۆنه‌ بڕیاری نه‌داوه‌ ئایا سیتین تا كۆتایی ئه‌و وه‌رزه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت یاخود دوورده‌خرێته‌وه‌ و دانانی گارسیا پیمێنتا وه‌كو راهێنه‌رێكی كاتی تا كۆتایی هاتنی ئه‌م وه‌رزه‌  ئەگەرێکی بەهێزە.

هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ی رۆژنامه‌ی ” مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ “وتی ” چاڤی هێرناندێز ” مووچه‌یه‌كی ساڵانه‌ به‌ بڕی ( 6 ملیۆن یۆرۆ ) وه‌رده‌گرێت و كاروانه‌كه‌ی  له‌گه‌ڵ به‌رشەلۆنه‌ له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزی داهاتوو ده‌ستپێده‌كات نه‌ك له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی یارییه‌كانی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌ مانگی ئابی داهاتوودا .

ئەمە لە کاتێکدایە پێشتر چاڤی له‌ لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ” سپۆرت “ی ئیسپانی وتی ” گه‌وره‌ترین خه‌ونم ئه‌وه‌یه‌ ببم بە راهێنه‌ری یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ به‌ده‌ستهێنانی سه‌ركه‌وتن ، نه‌ك بۆ من به‌ڵكو بۆ هه‌موو یاریزانان و بۆ ئه‌وه‌ی به‌رشەلۆنه‌ سه‌ربكه‌وێت ، ستافی هونه‌رییه‌كه‌م زۆر خۆی ئاماده‌ دەكات بۆ راهێنانی به‌رشەلۆنه‌،ده‌مه‌وێت له‌ كاتی دیاریكراو‌دا بگه‌رێمه‌وه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌كه‌ له‌ سفره‌وه‌ ، ئه‌مه‌مم چه‌ندین جار وتووه‌ ، حه‌ز ده‌كه‌م بریاره‌كانی تۆپی پێ بده‌م له‌ به‌رشەلۆنه‌ ،  راهێنانی ئەم یانەیە پاش هه‌ڵبژاردنه‌كانی یانەکە سیناریۆیه‌كی نموونه‌یی ده‌بێت ، یانه‌كه‌ له‌ كانوونی دووه‌م داوای كردم ، به‌ڵام پێم راگەیاندن كه‌ دۆخه‌كه‌ و كاته‌كه‌ گونجاو نین ، هیوادارم ده‌رفه‌تێكی ترم بۆ بڕه‌خسێت”.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this