عێراق بڕیاردا دەرمانەکەی رووسیا بۆ تووشبووانی کۆرۆنا بەکاربهێنێت

0
603

SNN

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق بە ئاژانسی سپۆتنیکی ڕایگەیاندووە، عێراق چارەسەری ئەفافیری ڕووسیی بەشێوەیەكی ئەزمونی بۆ چارەسەری پەتای كۆرۆنا بەكار دەهێنێت كە ناوی ئەو چارەسەرە زانستیە و بازرگانی نیە.

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاریانداوە دەرمانە ڕووسییەکە كە بۆ چارەسەری پەتای كۆرۆنا بەكاردەهێنرێت، بەشێوەیەكی ئەزموونی بەكاربهێنن و پێشوازیش لەهەر كۆمپانیایەكی ئەهلی و حكومیش دەکەن کە هاوردەی عێراقی بكات.

وەزارەتی تەندروستی پێشوازی لە هەر لایەك دەكات ئەو جۆرە چارەسەرە ڕووسیە بۆ عێراق هاوردە بكات بەپێی ڕێوشوێنە نێو دەوڵەتیەكانی پیشەسازی دەرمان، باسی لەوەش كردووە، تا ئێستا هیچ ڤاكسین و چارەسەرێك لەجیهاندا تەنانەت بەڕووسیاشەوە نیە و ئەوەی ڕووسیاش بۆ ئەزموونیە.

پێشتریش وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، كۆمپانیایەكی ئەهلی عێراق دەستی كردووە بە دروستكردنی دەرمانێكی چارەسەری ڕووسیی كەدژی ڤایرۆسی كۆرۆنایە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this