خولی ئیسپانیا کاتی گەڕانەوە بۆ راهێنانەکان دیاری دەکات

0
109

بە پێی هەواڵێکی رادیۆی کادێنا کۆپی ئیسپانی، رابیتەی خولی ئیسپانیا لە سەرەتای مانگی ئایاری داهاتوو مەشق و راهێنان لە خولی یانەکانی ئیسپانیا لالیگا دەستپێدەکاتەوە.

بە پێی زانیارییەکانی ئەم سەرچاوەیە 4ی ئایار  یانەکانی ئیسپانیا مەشق و راهێنان دەستپێدەکەنەوە، بەڵام بە جیا، لە 18ی ئایار راهێنانی بە کۆمەڵ دەکرێت لە شێوەی گروپی بچوک،بەڵام لە 1ی حوزەیران راهێنانی بە کۆمەڵ بە شێوەیەکی ئاسایی لە نێوان یاریزانانی هەموو یانەکان بەڕێوەدەچێت.

پێشبینی ئەوە دەکرێت لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیران یارییەکانی خولەکە بە بێ هاندەر دەستپێبکاتەوە،بەڵام تا ئێستا کاتێکی فەرمی  لە لایەن یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و رابیتەی لالیگا دیاری نەکراوە، بەڵام پێداگرن بە هەرشێوەیەک بێت یارییەکانی ئەم وەرزە تەواو دەکەن.

خولی ئیسپانیا 27 هەفتەی لێ تەواو بووە، یانەی بەرشەلۆنە بە کۆکردنەوەی 58 خاڵ پێشەنگی خولەکەیە، لە ئەگەری تەواونەبوونی یارییەکانی ئەم وەرزە، یانەی بەرشەلۆنە بە پاڵەوان دادەنرێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this