رۆسێل: جارێكی تر واژۆ له‌گه‌ڵ نەیمار ده‌كه‌م

0
871
رۆسێل و نەیمار

SNN Sport

ساندرۆ رۆسێل سه‌رۆكی پێشووی یانه‌ی به‌رشەلۆنه‌ روونیكرده‌وه‌ له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا به‌رپرس بووایه‌ له‌ تیپه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ ، ئه‌وه‌ جارێكی تر نەیمار ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ بۆ ریزی یانەکە.

 

رۆژنامه‌ی (سپۆرت)ی ئیسپانی  لێدوانه‌كانی رۆسێڵی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ وتویەتی” واژۆکردنی گرێبەست له‌ گه‌ڵ نەیمار جارێكی تر ده‌كه‌مه‌وه‌ ، چونكه‌ له‌ پاڵ میسی  ئه‌و ته‌نیا یاریزانه‌ كه‌ ده‌توانێت جیاوازی درووست بكات ” .

هه‌روه‌ها وتی ” كه‌سایەتییه‌كی مه‌زنی هه‌یه‌ له‌ سه‌ر یاریگا ، بێگومان وا له‌ نەیمار ده‌كه‌م دوو  گرێبه‌ست واژۆ بكات ، یه‌كێكیان وه‌رزشی و ئه‌وه‌ ی تریش ره‌وشتی بێت “.

واش بریاره‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی به‌رشەلۆنه‌ پاش كۆتایی وه‌رزی 2021 داهاتوو ئه‌نجامبدرێت .

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this