عێراق یه‌كێكه‌ له‌ “مه‌ترسیدارترین” وڵاته‌كانى جیهان له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنادا

0
677
پشكنینى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌ سلێمانى | فۆتۆ: SNN

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی سویسرا لیستى مه‌ترسیدارترین وڵاته‌كانى جیهانى بڵاوكرده‌وه‌ تایبه‌ت به‌ گه‌شه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا به‌شێوه‌یه‌كى خێرا تێیاندا كه‌ یه‌كێكیان عێراقه‌.

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4ى ته‌مموز، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سویسرا لیسته‌كه‌ى بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و پێكهاتووه‌ له‌ 29 وڵات، كه‌ گرنگترینیان بریتین له‌: ئه‌مریكا، به‌ڕازیل، سڕبیا، كۆسۆڤۆ، ئه‌رجه‌نتین، ئازه‌ربایجان، به‌حره‌ین، بيلاروس، بۆلیڤیا، چیلى، كۆڵۆمبیا، دۆمنیكا، عێراق، كوه‌یت، مۆڵدۆڤا، مه‌كدۆنیا، عومان، په‌نه‌ما، ئێران، پیرۆ، رووسیا، سعودیه‌، سوید و ئه‌فریقاى باشوور.

ته‌نیا له‌ ماوه‌ى 24 کاتژمێری رابردوودا، 2 هه‌زار و 312 کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون و 102 کەسیش به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیانلەدەستداوه‌، هاوكات کۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تا ئێستا گەیشتووه‌ته‌ 56 هه‌زار و 20 کەس.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this