دوو سەرکردەی داعش لە عێراق دەستگیرکران

0
364

SNN

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژەتیرۆر لە ئەنبار رایگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەش چەکداری داعش دەستگیرکراون کە دووانیان سەرکردەی رێکخراوەکەن.

عەمید ئەحمەد فارس لە راگەیەندراوێکیدا ئەوەی خستەڕوو: “لە ئۆپراسیۆنێکی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و دژە تیرۆری داعشدا چەند پێگەیەکی جیاوازی داعش لە ئەنبار کراونەتە ئامانج”.

راشیگەیاند: “لە نێو ئەو چەکدارانەی داعش کە دەستگیرکراون، سەرکردەیەکی رێکخراوەکە هەیە بەناوی (ئەبو ئەسید) کە بەرپرسبووە لە پیلاندانان و هێرشەکانی داعش و سەرکردەکەی دیکەش ناوی (ئەبو ئیسلام)ە و بەرپرسی راهێنانەکانی چەکدارانی داعش بووە”.

عەمید ئەحمەد باسی لەوەشکرد: “چەکدارەکانی داعش بە بێ هیچ بەرەنگاربوونەوەیەک دەستگیرکراون”.

دەستگیرکردنی ئەو سەرکردە و چەکدارانەی داعش لە کاتێکدایە، لە ماوەی رابردوودا شانە نوستووەکانی ئەو رێکخراوە هێرشەکانیان لە عێراق زیادکرد و ئەمریکاش لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا هۆشداریدا لەوەی داعش لە هەوڵی سەرهەڵدانەوە و بەدەستهێنانەوەی لایەنگر و پشتیواندایە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this