جنیفه‌ر لۆپێز روو لە وه‌رزش دەکات

0
184

تۆری سپۆرت میدیا سێتی ئیتاڵی ئاشكرای دەکات، ئه‌ستێره‌ی هونه‌ری جیهانی جنیفه‌ر لۆپێز روو لە وەرزش دەکات و هه‌وڵی كڕینی پشك ده‌دات له‌ یانه‌ی نیویۆرك میتز-ی ئه‌مریكی بۆ یاری بەیسبۆڵ .

تۆڕه‌كه‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد له‌م پرۆژه‌یه‌ لوپێز هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ ئه‌لێكس رۆدریگێزی هاوڕێی ده‌كات .

تۆڕه‌كه‌ وتیشی ” بڕی پارەی پێشبینی كراو بۆ کڕینی ئەو یانەیە پێشکەشی بکەن ده‌گاته‌ 2.6 ملیار دۆلار ، ئه‌مه‌ش هه‌مان ئه‌و نرخه‌یه‌ كه‌ خانه‌واده‌ی (ویلبۆن ) خاوه‌نی یانه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌ دیاریان كردبوو له‌ مانگی كانوونی دووه‌می رابردوو بۆ فرۆشتنی یانه‌كه”‌ .

تۆڕه‌كه‌ روونیشیكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌رفه‌ت ده‌ڕەخسێنێت بۆ لۆپێز و هاورێیه‌كه‌ی 80% ی پشكه‌كانی یانه‌ ئه‌مریكیه‌كه‌یان ده‌ستكه‌وێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this