مێركڵ: پێویستە ئەوروپا بەرامبەر چین و مەترسییەكانی هاودەنگ بێت

0
195

SNN

راوێژکاری ئەڵمانیا رایگەیاند: “پێویستە ئەوروپا هاودەنگ بێت لە بەرامبەر چین و ئەو مەترسییانەی وڵاتەکە لەسەر ئابووری ئەوروپا دروستی دەکات”.

ئەنگێلا مێرکڵ لە میانی وتارێکیدا لە بەردەم ئەنجومەنی فیدراڵی ئەڵمانیا، رایگەیاند: “چین رکابەرێکی ئابوورییە و پێویستە هۆشیاری بین، لە هەمان کاتیشدا دەبێت وەک هاوبەشێکی ستراتیژی خۆمان تەماشای بکەین”.

مێرکڵ داوای لە هەر 27 ئەندامەکەی یەکێتی ئەوروپا کرد رێککەوتنامەیەکی وەبەرهێنان لەگەڵ چین پەسەند بکەن کە ماوەی چەند ساڵێکە ئەڵمانیا کاری لەسەردەکات، وتیشی “ئەوە لە بەرژەوەندی ئەوروپا دەبێت”.

ئەم وتانەی مێرکڵ لە کاتێکدایە لە یەکی حوزەیرانی ئەمساڵەوە ئەڵمانیا ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی ئەوروپای کەوتەدەست، لە کاتێکدا پێشتر ئەو پۆستە لەلایەن کرواتیاوە بەڕێوەدەبرا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this