چەندین کۆمپانیای ناودار فەیسبووکیان بایکۆت کردووە

0
294

SNN

کۆمپانیای فەیسبووک لەلایەن بەشێک لە چاودێرانەوە تۆمەتباردەکرێت بەوەی رێگری لە بڵاوکراوەی رق ئامێز لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ناکات.

کۆمپانیاکانی کۆکا کۆلا و ئەدیداس و فۆرد و لێگۆ لەگەڵ چەندین گەورە کۆمپانیای دیکەی جیهانی، بۆ هەڵوێست نیشاندان دژ بە کەمتەرخەمییەکانی کۆمپانیای فەیسبووک سەبارەت بە بڵاوکراوە رق ئامێزەکان و زانیاری نادروست وەک هەواڵە ناڕاستەکانی هەڵبژاردنی ئەمریکا، ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتییەیان بایکۆت کردووە.

ئەو کۆمپانیایانە چیتر لە رێگەی فەیسبووکەوە ریکلامەکانیان ناگەیەننە بەکارهێنەرانی ئەمریکا لە فەیسبووک.

پێشبینی دەکرێت راگرتنی کاری ئەو کۆمپانیایانە لەگەل فەیسبووک زیانێکی ماددی زۆر بەو تۆڕە کۆمەڵایەتییە بگەیەنێت.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this