سەرۆکایەتی یەكێتی بە بۆنەی کۆچی دوایی شێخ محەمەدی کەسنەزانی بروسکەیەکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە

0
1059
شێخ محەممەدی کەسنەزانی

SNN

سەرۆكایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی سەرۆکی تەریقەتی قادری کەسنەزانی بروسکەیەکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە و دەڵێت “سەرەخۆشی لە سەرجەم موسڵمانان ‌و تێكڕایی مورید و شوێنكەوتووانی تەریقەتی قادری دەكەین”.

لەو بروسکەیەدا، سەرۆکایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاندووە: “بە بۆنەی كۆچی دوایی كەسایەتی ناسراو و دیاری گەلەكەمان‌ و جیهانی ئیسلامیی حەزرەتی (شێخ محەمەد شێخ عەبدولکەریم كەسنەزانی) سەرۆك ‌و پێشەوای تەریقەتی قادری كەسنەزانی، كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە وڵاتی ئەمریكا كۆچی دوایی كرد. پرسە و هاوخەمی قوڵی خۆمان رادەگەیەنین و لە رێی ئێوەشەوە سەرەخۆشی لە سەرجەم موسڵمانان‌ و تێكڕایی مورید و شوێنكەوتوانی تەریقەتی قادری ـ كەسنەزانی لە كوردستان‌ و عێراق ‌و جیهان دەكەین”.

ئاماژەی بەوەشکردووە: “شێخ محەمەد دۆستێكی دێرینی جەنابی سەرۆك مام جەلال ‌و كەسایەتییەكی ئایینی ‌و كۆمەڵایەتی گەورە و كاریگەر بووە لەسەر ئاستی جیهانی ئیسلامیی، خاوەنی رێباز و تەریقەتێكی مرۆڤدۆستانە و كراوەبوو كە لە (92) وڵاتی جیهاندا پێگە و شوێنكەوتووی هەبووە”.

راشیگەیاندووە: “بۆ گەلەكەمان مایەی شانازییە شێخ‌ و كەسایەتییەكی وا هەڵكەوتوو لە كوردستانی ئێمەوە تیشكی بیروباوەڕ و رێبازەكەی بدرەوشێتەوە و ناو و ناوبانگی لە هەموو دونیای ئیسلامدا رەنگبداتەوە”.

وتوشیەتی: “بەو بۆنەیەوە جارێكی تر خەم‌ و پەژارەی خۆمان دووپات دەكەینەوە، دڵنیاین ئێوە و نەوەكانی شێخی تەرقەتی قادری كەسنەزانی و شوێنكەوتووانی لەسەر هەمان رێبازی ئیسلامەتی و مرۆیی درێژە بە كاروانەكەی دەدەن و وەك هەمیشە كوردستانەكەمان لانیكەی بیروباوەڕی میانڕەو پێكەوە ژیانی ئایین ‌و رێبازەكان دەبێت”.

شێخ محەمەدی شێخ عەبدولکەریم کەسنەزانی سەرۆکی تەریقەتی قادری لە تەمەنی 82 ساڵیدا لە ئەمریکا کۆچی دوایی کرد.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this