106 تووشبووى كۆرۆنا له عێراق گیانیان له‌ده‌ستدا

یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى تایبه‌ت به كۆرۆنا له سلێمانى | فۆتۆ: هه‌وراز ئه‌حمه‌د SNN
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی عێراق رایگه‌یاند: له ماوه‌ى 24 كاتژمێرى رابردوودا 2 هه‌زار و 334 كه‌س له عێراق تووشى كۆرۆنا بوون، 106 تووشبوو به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و هه‌زار و 477 تووشبووش چاكبوونه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر بڵاوكراوه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق ئامارى شه‌و و رۆژى رابردووى بڵاوكرده‌وه كه تێیدا هاتووه، “له كۆى 9 هه‌زار و 516 پشكنین كه ئه‌نجامداراوه ده‌ركه‌وتووه، 2 هه‌زار و 334 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون”.
له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ئه‌و تووشبووانه‌ى چاكبوونه‌ته‌وه وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ڕوو: “106 تووشبوو كۆچى دواییان كردووه به‌هۆى ڤایرۆسه‌كه‌وه و هه‌زار و 477 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه”.
به‌پێى ئاماره‌كانى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له سه‌ره‌تاى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا تاوه‌كو ئێستا 58 هه‌زار و 354 كه‌س تووشى كۆرۆنا بوون، له به‌رامبه‌ردا 31 هه‌زار و 77 تووشبوو چاكبوونه‌ته‌وه، له ئێستادا 24 هه‌زار و 909 كه‌س له‌ژێر چاودێریدان، 333 كه‌س له‌ژێر چاودێرى چڕدان و 2 هه‌زار و 368 كه‌سیش به ڤایرۆسه‌كه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لەگەڵمانبە
هەواڵی زیاتر
زۆرترین بینراو
ئەرشیف
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
وەرزش
-
دیارترین ئەو 5 یاریزانەی مایەپوچبوون
2020-05-26 -
مباپی بڕیارە چاوەڕوان نەکراوەکەی دا
2020-05-17