“98 پێشێلكاری بەرامبەر 72 رۆژنامەنووس کراوە و 2 کەیسی هەراسانکردنی كچان و ژنان-یش هەبووە”

0
561

SNN

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنوسان ئاماری پێشێلکارییەکانی شەش مانگی ڕابردووی بەرامبەر ڕۆژنامەنوسان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، 98 جۆری پێشێلكاری بەرامبەر 72 رۆژنامەنووس و دەزگای راگەیاندن کراوە، دوو کەیسی هەراسانکردنی كچان و ژنان-یش لەناو دەزگاكانی میدیا تۆمارکراون.

سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی ڕۆژنامەنووسان لە راپۆرتەکەیدا ڕایگەیاند: “لەماوەی چوار مانگی رابردوو كە ماوەی قۆناغی رێوشوێنەكانی خۆپارێزییە لە هەرێمی كوردستان، لە بری ئاسانكاری زیاتر بۆ دەزگاكانی راگەیاندن و پەیامنێرەكانی، دامەزراوە جۆراجۆرەكانی حكومەت لە هێزی چەكدار و مەدەنییان فشاری زیاتریان خستووەتە سەر رۆژنامەنووسان”.

دەقی راپۆرتەكەی سەنتەری میترۆ
كۆرۆنا.. پاساوێكی تر بۆ بەرتەسككردنی ئازادی رۆژنامەنوسی

ئامارەكانی شەش مانگی پێشێلكاری بەرامبەر ئازادیی رۆژنامەنوسی
هەولێر 4ی تەموزی 2020: لە شەش مانگی رابردوودا لە 1ی كانوونی دووهەم بۆ 30 حوزەیرانی 2020 سەنتەری میترۆ (98) جۆری پێشێلكاری بەرامبەر (72) رۆژنامەنوس و دەزگای راگەیاندن تۆمار كردوە، لە ناویاندا (5) رۆژنامەنوسی ژن بوون. بەم شێوەیە:
(53) حاڵەتی رێگری لە رووماڵكردن
(5) حاڵەتی هەرەشە
(7) حاڵەتی دەستبەسەركردن لە دەرەوەی چوارچێوەی یاسای رۆژنامەگەری
(8) هێرش و لێدان
(9) حاڵەتی دەستبەسەركردن بە بێ فەرمانی دادگا
(11) حاڵەتی دەستبەسەركردنی شكاندنی كەلوپەلی رۆژنامەنوسان
(3) هێرشی ئەلیكترۆنی
(2) كەیسی هەراسانکردنی كچان و ژنانی لەناو دەزگاكانی میدیا.
سەنتەری میترۆ لە كۆتایی مانگی شوبات لەگەڵ دەسپێكردنی پلانی حكومەت بۆ خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا داوای لە میدیاكانی هەرێمی كوردستان كرد لە قۆناغی خۆپاراستن لە نەخۆشی “كۆرۆنا” پاڵپشتی هەڵمەتی نیشتیمانی بكەن بۆ خۆپارێزی لەم پەتایە و بڵاوكردنەوەی رێنمایی وهۆشیاری خۆپارێزی تەندروستی، نەبنە سەكۆیەك بۆ بەرهەمهێنانی ترس و پروپاگەندە، پشت بە سەرچاوەی فەرمی ببەستن.
میدیاكانی كوردستان، لەماوەی 4 مانگی رابردوو كە ماوەی قۆناغی رێوشوێنەكانی خۆپارێزییە لە هەرێمی كوردستان، لە بری ئاسانكاری زیاتر بۆ دەزگاكانی راگەیاندن و پەیامنێرەكانی، دامەزراوە جۆراجۆرەكانی حكومەت لە هێزی چەكدارو مەدەنییان فشاری زیاتریان خستە سەر رۆژنامەنوسان، تەنانەت لە هەندێ حاڵەتدا یٔۆباڵی بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوانی خستە سەر شانی هەندێ دەزگای میدیا دیارترینیان كەناڵەكانی سەر بە یٔۆپۆزیۆنی سیاسی لە هەرێمی كوردستان.
یٔەم رێگری و فشارانە لە كاتێكدایە كە لەم قۆناغەدا زۆرینەی میدیای بینراو، بیستراو، یٔەلیكترۆنی، رۆڵی گرنگیان هەبووە لە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری تەندروستی، بە زانیاری دروست بەشداربوون لە هەڵمەتی خۆپارێزی یٔەركی پیشەیی خۆیان جیبەجێكردوە، دویان رۆژنامەنوس خۆیان خێزانەكانیان توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون. یٔەمەش جێگەی ستایشە نەك سەرزەنشت و پەلاماردانی مافەكانیان.
لەناو یٔەم بارودۆخەدا جیاكاری و هەراسنكردنی ژنانی و كچانی رۆژنامەنوس بەردەوام بوو، میترۆ هەندێ كەیسی هەستیاری وەرگرتتوە كە پەیوەندی بە هەراسانكردنی كچان و ژنانی رۆژنامەنوسەوە هەبووە لە ناو دەزگانی میدیای كوردستانی.
هەروەها سەرنجی داوە كە ناهاوسەنگییەكی تەواو هەیە لە بەشداری ژنان لەناو هەواڵ و راپۆرت و بەرنامەكانیادا، داوا دەكەین هەنگاو بنێن بەرەو گەڕاندنەوەی هاوسەنگی بۆ پرسەكانی جێندەر، بەشدارییەكی هاوسەنگ هەبێت چونكە ژنان و كچان لە هەموو بوارەكانی قۆناغی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنادا رۆڵی گرنگیان هەبووە.
میترۆ داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات:
• گرەنتی یٔازادی رۆژنامەگەری بكەن كە بەپێی یاسای كاری رۆژنامەوانی رێكخراوە لەپاڵ یاسای مافی بەدەستهێنانی زانیاری و بەهیچ شێوەیەك بەربەست نەخەنە بەردەم یٔازادی كاری رۆژنامەنوسان.
• یٔازادی بیروڕا و رادەربڕین بەشێوەیەكی مەدەنییانە مافێكی سروشتی و یاساییە ناكرێت بەهیچ پاساوێك پێشێلبكرێت.
• دەسەڵاتی دادوەری و یٔەنجومەنی دادوەری و داواكاری گشتی پێویستە رۆڵی خۆیان بگێڕن لە پاراستنی سەروەری یاسا و دادگاییكردنی سەرپێچیكەران بەرامبەر رۆژنامەنوسان.
• كۆسپەكانی بەردەم كاری رۆژنامەنوس لەگەیشتن بەسەرچاوەی زانیاری لاببرێت.
•جیاكاری لەنێوان كەناڵەكانی راگەیاندندا نەكرێت بۆ بەدەستهێنانی زانیاری، بەڵكو رێگە بەهەموو میدیاكان بدرێت بەبێ‌ بەربەست روماڵی یٔەو هەواڵ و روداوانە بكەن كە جێی بایەخی خەڵكن.
• پێویستە راگرتن (تەوقیفكردن)ی رۆژنامەنوسان لەسەر كەیسەكانی تایبەت بەبڵاوكردنەوەو ئازادی بیروڕا نەمێنن.
• جگە لەپۆلیس هیچ دەزگایەكی ئەمنی بۆی نەبێت رۆژنامەنوس بانگ بكات، یٔەویش تەنها بەفەرمانی دادوەر بێت.
لە بارەی میترۆوە:
سەنتەری میترۆ لە یٔابی 2009 بە هەوڵی كۆمەڵێك رۆژنامەنوس و بەرگریكاری مافی مرۆڤەوە، بە هاوكاری رێكخراوی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و یٔاشتی IWPR ی یٔەمریكی دامەزاروە، بە یٔامانجی چاودێری رەوشی یٔازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستانی عێراق.
میترۆ بە پێی یاسای رێكخراوە ناحكومییەكانی هەرێمی كوردستان ژمارە (1)ی ساڵی 2011 دامەزراوەو مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتووە.
لەسەرەتای دامەزراندنیەوە هەریەك لە رێكخراوەكانی پەیمانگای رۆژنامەنوسانی جەنگ‌و یٔاشتی (IWPR) و رێكخراوی گەلی نەرویژی (NPA) و پاڵپشتی میدیای نێودەوڵەتی (IMS)، پاڵپشتی كردوە. بۆ ساڵی 2020 چوار پرۆژە بە هاوكاری وەزراەتی دەرەوەی یٔەمریكا، رێكخراوەكانی IMSی دەنیماركی و Intenews ، جێبەجێدەكات.
بۆ پەیوەندی:
07701528887 بۆ عەربی
07700004147 بۆ كوردی

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this