ئەردۆغان دەنگی ئازاد لە سایت و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی تورکیا کپ دەکات

0
330

SNN

تا دێت دەنگە ئازادەکانی تورکیا بەردەوام دەبێت لەکپکردن و راماڵینیان، بەتایبەتی ئەو پەیج و لایەن و سایتانەی کە دژی ئەردۆغان و دەسەڵاتی تورکیا راپۆرت و هەواڵ بڵاودەکەنەوە، پێشبینییەکان دەڵێن تا کۆتایی 2020 نیو ملیۆن ئەکاونت و پەیج و سایتی جیاواز لە سەرتاسەری تورکیادا دادەخرێن.

کۆمەڵەی ئازادی رادەبڕین لە تورکیا ئاماژە بەوە دەکات، بەپێی یاسای 5651 کە لە ساڵی 2007دا دەرچووە، کەهەڵدەستێت بە رێکخستی پەیوەندییەکان و ئەوبابەتانەی لە ئینتەرنێت بڵاودەبێتەوە، تا ئێستا 130 هەزار سایت و 7 هەزار ئەکاوتن و پەیجی تیوتەرو 40 هەزار پۆستی ئەلیکترۆنی و 6200 ئەکاوتن و پەیجی فەیسبووک لە رێگەی دەسەڵاتی ئەلیکترۆنی تورکیاوە سراونەتەوە.

ئەمە سەڕەرای سڕینەوەی زیاتر لە 400 هەزار راپۆرت و نوسین لە سایت و شوێنە جیوازەکان، تەواوی ئەو بابەتانەشی کە دەسڕێنەوە، یان دژی تورکیا یاخود سیاسەتەکانی پارتی دادو گەشەپێدان یاخود دژی ئەردۆغانن، ئەمە سەرەڕای سزادان و لێپێچینەوە لەو کەسانەی کە ئەم بابەتانە بڵاودەکەنەوە.

ئەردۆغان لەلێدوانێکیدا کە ماوەیەک لەمەوپێش بڵاویکردەوە ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان چاودێری زیاتر دەخەنە سەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان رێکاری وردتر دەگرنەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی میدیای ئەلیکترۆنی و سۆشیاڵ میدیای تورکیا.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this