ڤیدیۆ:یۆڤانتۆس بەردەوامە لە بردنەوەکانی

0
147
یۆڤانتۆس

SNN Sport

 

لە خولی ئیتاڵیاو لە یارییەکانی هەفتەی 30ی خولەکە، یانەی یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی میوانداری یانەی تۆرینۆی کردو لە ئەنجامدا توانی یاریەکەی 4-1 لێ بباتەوەو پارێزگاری لە پێشەنگی خولەکە بکات.

لە گێمی یەکەم یانەی یۆڤانتۆس بە دوو گۆڵی یاریزانان” دیبالاو کوادرادۆ لە خولەکەکانی 3  و 40 پێشکەوت و گێمی یەکەم 2-0 بەسوودی خانمە پیرەکە تەواو بوو.

لە گێمی دووەم یانەی یۆڤانتۆس درێژەی بە ئاستە بەرزەکەی داو توانی لە خولەکەکانی 61 و 87 دوو گۆڵی تر لە لایەن یاریزانان رۆناڵدۆ و دیدجی لە خولەکەکانی 61 و 87 بکات کە ئەمەی دوایی بە هەڵە بوو.

پێشتریش یانەی تۆرینۆ لە لایەن هێرشبەرەکەیەوە بیلۆتی لە خولەکی 45 توانیبوی گۆڵێک بکات.

بۆ یاری داهاتوو  دژی ئەیسی میلان یۆڤانتۆس لە تواناکانی هەریەکە لە دیبالاو دی لێگت بێبەش دەبێت، ئەمەش بەهۆی راگیرانەوە.

 

بەم سێ خاڵە یانەی یۆڤانتۆس خاڵەکانی بووە 75 خاڵ و پێشەنگی داگیرکردووە.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this