ڤیدیۆ.. لەسەردەمی کۆرۆنادا پەخشی راستەوخۆی تیڤییەکان شتی سەیریان تێدا روودەدات

0
1097

SNN-

لەسەردەمی کۆرۆنادا زۆربەی زۆری ئەرکە میداییەکان لەماڵدا ئەنجامدەدرێن، لەکاتی رووماڵیشدا شتی سەیر روودەدەن کە بەشێکی زۆری ئەو رووداوانە پاڵەوانەکانی منداڵن.

منداڵەکان گوێ بەوە نادەن دایکوباوکیان خەریکی چین و چی ناکەن، جا لە پەخشێکی راستەوخۆدا بێت یان کۆبوونەوەی کار و فەرمانە رەسمییەکانیش بێت.

سکارلێت ئەو کچە جوانەیە کە بەمدواییانە بۆتە پاڵەوانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاتێک دایکی سەرقاڵی چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنییە لەگەڵ کەناڵی BBC News.

سکارلێت لەناکاو دێتە ناو پەخشەکەوە و بە کریستیانی پێشکەشکار دەڵێت: “ئەم تابلۆیە لە رەفەی سەروو دابنێم یان ناوەڕاست؟ ئەویش وەڵامدەداتەوە دەڵێت: “لەوەی ناوەڕاست دایبنێ”.

لەئێستادا لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بووە بەپرسیار کە ئایا سکارلێت تابلۆکەی لەکوی دابنێت باشە؟

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this