به‌هۆی كۆرۆناوه‌  باره‌گای یانه‌كانی میامی و كلیپه‌رز و نوگێتس  دادەخرێن

0
269
باسکەی میامی

SNN Sport

لاپه‌ره‌ی  تیپی یانه‌ی میامی هیت ركابه‌ر له‌ خولی باسكه‌ی پیشه‌گه‌رانی  ئه‌مریكا به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوكرده‌وه‌ تیایدا داخستنی باره‌گای راهێنانه‌كانی تیپه‌كه‌ی به‌ شێوه‌ی كاتی راگه‌یاند ،ئه‌مه‌ش پاش ئەوه‌ی پشكنینه‌كان  تووشبوونی یاریزانێكی دووه‌می تیپه‌كه‌ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای ده‌رخست و ناوی ئاشكرا نه‌كرا.

هەروەها  له‌ هه‌فته‌ی  رابردوودا یاریزان دیرێك جۆنز جۆنیۆر تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو .

هه‌روه‌ها  تیپی دینڤه‌ر نوگێتس و لۆس ئه‌نجلس كلیپه‌رز داخستنی باره‌گای راهێنانه‌كانیان راگه‌یاند ،پاش ئه‌وه‌ی پشكنینه‌كان  بوونی حاڵه‌تی  پۆزیتڤ به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا  له‌ تیپی نوگێتس ده‌رخست.

هه‌روه‌ها  2حاڵه‌ت  له‌ تیپی هیت و حاڵه‌تێك  له‌ تیپی كلیپە‌رز دا بوونی هەیە.

چاوەڕوان دەکرێت  تیپه‌كان ده‌ست به‌ راهێنانه‌كانیان بكه‌نه‌وه‌ پاش گه‌یشتنیان بۆ ئۆرلاندۆ.

 

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this